گۆرانیی "غوربەت"ی هونەرمەند رووبار رەشید بڵاو دەکرێتەوە کە باس لە خۆشەویستیی نیشتمان و خاك دەكات، بەتایبەتی بۆ ئەو كەسانەی دوورن لە زێدی خۆیان.
ئەمڕۆ شەموو 30 ئەیلوول، هونەرمەند رووبار رەشید كاكەیی، بە "وشە"ی راگەیاند، لە نوێترین بەرهەمیدا گۆرانیی "غوربەت"ی تۆمار كردووە.
ئەو دەڵێ، تێكستەكەی هی موتیع جەبارییە و ئاوازیشی هی سیروان عومەرە، دابەشكردنی موزیك و مێسك و ماسترینگ زانا عەبدوڵایە، دەرهێنانی كلیپیش یادگار جەلالە.
باسی لەوەش كرد، گۆرانییەكە باس لە خۆشەویستیی نیشتمان و خاك دەكات، بەتایبەتی ئەوانەی دوورن لە شوێن و جێی خۆیان.
"بەرهەمەكە لە سەعات پێنجی ئێوارەی رۆژی یەكشەم كە دەكاتە 1/10/2023 لە كەناڵی تایبەتی رووبار رەشید كاكەیی لە یوتیووب بڵاو دەبێتەوە". رووبار رەشید وای گوت.