له رێوڕه‌سمێكی تایبه‌تدا كه ده‌یان كه‌سایه‌تیی ئه‌ده‌بی و كولتووریی ئاماده بوون، خه‌ڵاتی ''ئێرنێست توله‌ر''ی ئه‌ڵمانی به "شه‌یدا بازیار" درا. ئه‌مه پێنجه‌م خه‌ڵاتی ئه‌ده‌بییه ئه‌و كچه كورده له ئه‌ڵمانیا وه‌ری ده‌گرێت.
ئه‌و پێشتر خه‌ڵاته‌كانی ئولاهان، ئووه یۆنسۆن و چه‌ندان خه‌ڵاتی تری وه‌رگرتووه و به‌رهه‌مه‌كانی وه‌رگێڕاونه‌ته سه‌ر چه‌ندان زمانی تر.
ئه‌و رۆمانه‌ی شه‌یدا بازیار به‌هۆیه‌وه خه‌ڵاتی وه‌رگرتووه، دووه‌م رۆمانیه‌تی كه به ناوی "سێ هاوڕێ"یه و به زمانی ئه‌ڵمانی نووسراوه، به‌رهه‌مه‌كه له‌لایه‌ن خه‌ڵكه‌وه پێشوازییه‌كی گه‌رمی لێ كراوه.
رۆمانه‌كه باس له سێ كچی گه‌نج ده‌كات
به‌گوێره‌ی رادیۆ
فڕه‌نسا، رۆمانه‌كه باس له سێ كچی گه‌نج ده‌كات كه بنه‌ماڵه‌كانیان هه‌ر كامه و هی وڵاتێكی دنیان و بۆ ئه‌ڵمانیا كۆچیان كردووه و خۆیان هه‌ر له‌و وڵاته له دایك بوون. ئه‌وان له ژیانیاندا هه‌ست به بوونی جۆرێك فاشیزم و ره‌گه‌زپه‌رستی ده‌كه‌ن و هه‌ر ئه‌و هۆكاره‌ش وا ده‌كات هاوڕێیه‌تییان به یه‌كه‌وه په‌ره پێ بده‌ن.
شه‌یدا بازیار به ره‌چه‌ڵه‌ك كوردی رۆژهه‌ڵاتی كوردستانه، به‌ڵام خۆی له ساڵی 1988 له ئه‌ڵمانیا له دایك بووه. دایك و باوكی خه‌ڵكی پارێزگای ئیلامی رۆژهه‌ڵاتی كوردستانن.
یه‌كه‌م رۆمانی شه‌یدا به ناوی ''تاران له شه‌ودا تاریكه'' له ساڵی 2016 بڵاو كرایه‌وه، رۆمانه‌كه ئه‌وه‌نده به‌هێز بوو كه به خێرایی بۆ چه‌ندان زمانی تر وه‌رگێڕا.