كتێبی "گرفتی ده‌ق له ڕۆمانی كوردیدا" كه كتێبێكی ڕه‌خنه‌یی ئه‌ده‌بییه و تایبه‌ته به ڕۆمان و دڵشاد كاوانی نووسیویه‌تی، به‌مزووانه پڕۆژه‌ی ئاگا بۆ یه‌كه‌م جار چاپ و بڵاوی ده‌كاته‌وه و له پێشانگه‌ی نێوده‌وڵه‌تیی كتێب له سلێمانی ده‌كه‌وێته به‌ر دیدی خوێنه‌ران.
ئه‌م كتێبه 146 لاپه‌ڕه‌یه و له دووبه‌ش پێكهاتووه، به‌شی یه‌كه‌میان خوێندنه‌وه و توێژینه‌وه‌ی ڕه‌خنه‌ییه، له چوار ڕۆمانی كوردی، دوو قه‌ڵه‌می پێش ڕاپه‌ڕین و دوو قه‌ڵه‌می دوای ڕاپه‌ڕین له كتێبه‌كه‌دا به نموونه وه‌رگیراون.
بۆ ئه‌م مه‌به‌سته دڵشاد كاوانی نووسه‌ری كتێبه‌كه به ''وشه''ی ڕاگه‌یاند، هه‌ر چوار ڕۆمان له پاڵ جوانییه‌كانیاندا كۆمه‌ڵێك كه‌موكوڕییان هه‌یه، كه نووسه‌رانیان دركیان پێ نه‌كردووه و له‌م كتێبه وه‌ك كاری ڕه‌خنه‌یی په‌نجه‌ی خراوه‌ته سه‌ر.
ڕۆمانه‌كانیش پێكهاتوون له ڕۆمانی هه‌یئه‌ی سه‌لام عه‌بدوڵا، له‌دایكبوونی دووه‌م، پێشڕه‌و عه‌بدوڵا. كانێ بچووكێ جوان عوسمان. خه‌ونه‌كانی مه‌تڕان، زرار سه‌رتاش، بایۆڕۆمانی غه‌مبار ئیبراهیم عومه‌ر مه‌لازاده.
ئه‌و روونی كرده‌وه، به‌شی دووه‌می كتێبه‌كه سێ نامه‌ی ئه‌ده‌بییه، نامه‌ی یه‌كه‌م بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ن كه ده‌یانه‌وێت به شێوه‌یه‌كی زانستییانه ڕۆمان بنووسن و ڕه‌گه‌ز و بنه‌ما زانستییه‌كانی ڕۆمانی تێدا خراوه‌ته ڕوو. دوو نامه‌كه‌ی تر بۆ ئه‌و ڕۆماننووس و كتێبانه نووسراوه كه به‌ر له چاپبوونی كتێبه‌كان، به مه‌به‌ستی پێداچوونه‌وه‌ی ئاراسته‌ی خاوه‌نه‌كانیان كراوه.
له كتێبی گرفتی ده‌قدا هاتووه، گه‌وره‌ترین هه‌ڵه‌ی ڕۆمان نووسین له‌وه‌دایه كه ده‌قاوده‌ق لاسایی ڕۆمانی جیهانیی بكرێته‌وه. زۆربه‌ی ڕۆمانه به‌ناوبانگه‌كانی دنیا، به‌تایبه‌تیی ڕۆمانی ڕۆژئاوایی كه به زمانێكی ساده بابه‌تێكی قووڵ باس ده‌كه‌ن. وه‌لێ ڕۆمانی كوردی به زمانێكی قووڵ و ئاڵۆز، شتێكی ساده ده‌گێڕێته‌وه. ئه‌م شێوازه له ده‌ربڕینی ده‌قی ئه‌ده‌بیدا بۆ هه‌ردوو لا ڕاسته. پێوه‌ندیی به ئازادی و پێشكه‌وتنی كۆمه‌ڵگه‌كه‌وه هه‌یه، چونكه پانتایی ئازادی و پێشكه‌وتن له نووسیندا پێوه‌سته به نه‌ریته باوه‌كانی كۆمه‌ڵگه و دۆخی سیاسیی و كۆمه‌ڵایه‌تیی ئه‌و گه‌له كه ڕۆماننووس تێیدا له دایك ده‌بێت.
كتێبی گرفتی ده‌ق له ڕۆمانی كوردیدا، دووه‌مین كتێبی ڕه‌خنه‌یی نووسه‌ره له‌باره‌ی ڕۆمانه‌وه. هه‌روه‌ها 11ه‌مین كتێبی چاپكراویه‌تی كه بۆ یه‌كه‌م جار چاپ و بڵاو ده‌بێته‌وه.