شوێنه‌واری ئێسك و پرووسكی منداڵێك كه مێژووه‌كه‌ی بۆ شه‌ش هه‌زار و 500 ساڵ له‌مه‌وبه‌ر ده‌گه‌ڕێته‌وه و له شنۆی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان دۆزراوه‌ته‌وه، له پێشانگه‌یه‌كدا نمایش ده‌كرێت.
رووناك تاسا به‌ڕێوه‌به‌ری فه‌رمانگه‌ی شوێنه‌واری كولتووری، پیشه‌سازی و گه‌شتوگوزاری شنۆ رای گه‌یاند، ئه‌و شوێنه‌واره دێرینه له‌گه‌ڵ 30 پارچه كه‌ره‌سته‌ی تری مێژوویی، له شنۆ نمایش ده‌كرێن.
به‌گوێره‌ی ئیرنا، ئه‌و شوێنه‌واره له گردی چه‌په‌راوێی شاره‌كه دۆزراوه‌ته‌وه و له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵێك پارچه‌ی شوێنه‌واریی تر، بۆ مۆزه‌خانه‌ی تاران گواسترابوونه‌وه.
به‌پێی توێژینه‌وه‌ی زانایانی شوێنه‌وارناسی، ئه‌و ئێسك و پرووسكه هی منداڵێكه كه سێ هه‌فته زووتر له كاتی خۆی له دایك بووه و وا دیاره منداڵێكی ناكام بووه، له ناو گۆزه‌یه‌كی گڵیدا به خاك سپێردراوه و ئێسك و پرووسكه‌كان دوای شه‌ش هه‌زار و 500 ساڵ، وه‌ك خۆی ماونه‌ته‌وه.
ئه‌و گرده‌ی شوێنه‌واره‌كه‌ی لێ دۆزراوه‌ته‌وه، ئێسته بووه‌ته به‌نداو و ساڵی رابردوو بۆ یه‌كه‌م جار به‌نداوه‌كه ده‌ستی به گلدانه‌وه‌ی ئاو كرد و به‌ر له‌وه‌ی ئه‌و پرۆسه‌یه ده‌ست پێ بكات، شوێنه‌وارناسان دواین گه‌ڕان و پشكنینیان بۆ شوێنه‌واره‌كان كردبوو.
شنۆ به ناوچه‌یه‌كی زۆر دێرینی مێژوویی داده‌نرێت كه چه‌ندان شوێنه‌واری زۆر نایاب و دێرینی تێدا دۆزراوه‌ته‌وه و ده‌یسه‌لمێنێت، به هه‌زاران ساڵ له‌مه‌وبه‌ره‌وه له‌و شوێنه ژیان هه‌بووه. تا ئێسته 110 شوێنه‌واری مێژوویی شاره‌كه به فه‌رمی تۆمار كراون.
گردی دینخا، كێله‌شین، قه‌ڵاتۆك، كه‌تیبه‌ی عه‌ینه‌ڕۆم له به‌ناوبانگترین شوێنه‌واره‌كانیه‌تی. له 10 شوێنه‌واری به‌ناوبانگ و دێرینی ئۆرارتووییه‌كان، پێنجیان له شنۆ دۆزراونه‌ته‌وه و هه‌ر ئه‌وه‌ش وایكردووه شوێنه‌وارناسان نازناوی به‌هه‌شتی شوێنه‌وارناسی به‌م شاره ببه‌خشن.
شنۆ كه‌وتووه‌ته باشووری ورمێ و له‌گه‌ڵ هه‌ریه‌ك له باكور و باشووری كوردستان هاوسنووره.