زۆزك قەرەداغی و ئەردەشێر كامگار "بەهار" رادەگەیەنن

:: AM:11:10:18/03/2025 ‌
هونەرمەندان ئەردەشێر كامگار و زۆزك قەرەداغی، بەرهەمێكی هاوبەش بە ناوی "بەهار" بەرهەم دێنن و بڕیارە لە نەورۆزی ئەمساڵ بڵاو بكرێتەوە.

"بەهار" بەرهەمێكی نوێی هونەرمەندان ئەردەشێر كامگار و زۆزك قەرەداغییە، تێكەڵەیەكە لە موزیكی نوێ و فۆلكلۆری كوردی، بەرهەمەكە ڤیدیۆ كلیپی بۆ كراوە و بڕیارە لە یەكەم ڕۆژی نەورۆزی ئەمساڵدا بڵاو بكرێتەوە.

بۆ بەرهەمەكە پشت بە ئاوازی نوێ و فۆلكلۆری كوردی بەستراوە بە بنەما تەكنیكییەكانی موزیكی كلاسیك بە شێوازی سەمای ڤاڵس، بەڵام بەشێوەیەك كە ناسنامەی نەتەوەیی خۆی پاراستووە. 

ئەم بەرهەمە تایبەتە بە سۆڵۆی ئامێری كەمانچە لەگەڵ ئۆركێسترا، ئاوازەكەی هونەرمەند زۆزك قەرەداغی دایناوە و لە یەك جووڵە پێكهاتووە.

بەرهەمەكە لەسەر بنەمای لێهاتوویی شێوەژەندنی كەمانچەی ئەردەشێر كامگار بنیات نراوە، بە هاوكاریی ژەنیارانی ئۆركێسترای تاران تۆمار كراوە.





وشە - سۆران عەزیز