سبەی كتێبی گرنگ لە پێشانگەكەدا واژوو دەكرێن

:: PM:05:36:13/04/2025 ‌
بڕیارە سبەی دووشەم حەوت كتێبی گرنگ لەبارەی هونەر و مێژووی مرۆڤ، لە پێشانگەى كتێب لە هەولێر واژوو بكرێن. 

كتێبەكان هی نووسەر و هونەرمەندی كورد، "حەمە هاشم"ن كە بریتیین لە مێژووی هونەر و مێژووی مرۆڤ، هونەری پۆستمۆدێرنیزم، پەیكەرسازیی مۆدێرن، رۆدان و هونەری پیرۆز و هونەری ئەبستراكت و میكلانجۆ.

حەمە هاشم نووسەر و هونەرمەند، بە "وشە"ی گوت، سبەی دووشەم 14ی نیسان لە خانەی مەم و زین لە پێشانگەی نێودەوڵەتیی هەولێر بۆ كتێب رێوڕەسمی واژووكردنی كتێبەكانم دەكەم. 

ئەو پێی وایە، كتێبخانەی كوردی بەشێوەیەكی زۆر كەم كتێبی هونەری تێدایە و بۆشاییەكی گەورە لەوبارەیەوە هەیە. 

هونەرمەندی شێوەكار حەمە هاشم بەجیا لەوەی چەندان پێشانگە و ئەزموونی هونەریی هەیە، تا ئێستە 10 كتێبی تایبەتیشی لەسەر هونەری شێوەكاری نووسیوە و بڵاوی كردوونەتەوە.

حەمە هاشم، ساڵی 1973 لە كۆیە لەدایك بووە، مامۆستای بەشی شێوەكارییە لە پەیمانگەی هونەرەجوانەكانی هەولێر، خاوەنی چەندان خەڵاتی نێودەوڵەتییە. كتێبەكانی پێشووی بە ناوەكانی هونەری پیرۆز، ڤان كۆخ، رۆدان و هونەری ئەبستراكت، نامەكانی ڤان كۆخ و میكلانجلۆن.


وشە - وشه‌