پێشەنگەیەكی فۆتۆگرافی بۆ ئافرەتان دەكرێتەوە

:: PM:03:43:20/04/2025 ‌
سەرۆكی یەكێتیی فۆتۆگرافەرانی عێراق رای گەیاند، بڕیاری كردنەوەی پێشانگەیەكی فۆتۆگرافی دراوە كە تایبەتە بە ئافرەتان و هەر ئافرەتێكیش ئارەزوو دەكات، دەتوانێ بەشدار بێت. 

ئەمڕۆ یەكشەم 20ی نیسان، یادگار جەلال سەرۆكی یەكێتیی فۆتۆگرافەرانی عێراق- هەرێمی كوردستان رای گەیاند، گەلەری توفان بۆ هونەرە بینراوەكان بە هاوكاریی یەكێتیی فۆتۆگرافەرانی عێراق، بانگهێشتی ئافرەتە فۆتۆگرافەرەكان دەكات بۆ بەشداریكردن لە پێشانگەی فۆتۆگرافیی تایبەت لە عێراق و هەرێمی كوردستان.

ئاماژە بۆ ئەوەیش كراوە كە بۆ بەشداریكردن، دەبێت چوار وێنەی ڕەنگاوڕەنگ یان ڕەش و سپی لەخۆ بگرێ و  بەرهەمەكان بنێرن بۆ ئیمەیڵ ‏[email protected].

جێی ئاماژەیە كە بۆ یەكەمجارە لە ئاستی كوردستان و عێراق پێشانگەیەكی لەو جۆرە تایبەت بە ئافرەتانی فۆتۆگرافەر دەكرێتەوە. 



وشە - سه‌رخێڵ هاشم