كۆنسێرتێك بەناوی "هونەر نەتەوەكان كۆ دەكاتەوە" لە كەركووك ئەنجام دەدرێت

:: AM:10:11:21/04/2025 ‌
گرووپی موزیكی ڕەزبەر و سەنتەری ڕۆشنبیریی كەركووك، كۆنسێرتێك لە ژێر ناوی "هونەر نەتەوەكان كۆ دەكاتەوە" ئەنجام دەدەن. 

توانا بەكر كە هاوكات پزیشكی ددانە و یەكێكە لە ئەندامانی گرووپی موزیكی رەزبەر رای گەیاند، رۆژ هەینی دووی ئایار سەعات پێنج، لە سەنتەری ڕۆشنبیریی كەركووك كۆنسێرتەكە بەڕێوە دەچێت.

توانا ئەوەشی گوت، داهاتی ئەم كۆنسێرتە بۆ تووشبووانی شێرپەنجە دەبێت.

كەركووك یەكێكە لەو شارانەی كاری رۆشنبیری و هونەریی كەم تێدا ئەنجام دەدرێت،  بەرپرسانی ئیداری ئەو شارە لەم بوارەدا كەمتەرخەمن، ئەگەرچی كەركووك لە مێژوودا جێگەی  هونەرمەند و نووسەر و وەرگێڕە دیارەكانی كورد بووە، توركمانیش چەندان هونەرمەندی دیاریان هەیە لەو شارەدا پەرەیان بەكاری هونەری داوە.



وشە - سۆران عەزیز