سیریل فەتاح لە شاری سلێمانی لەدایك بووە، چەندان ساڵە نیشتەجێی ئەوروپایە و چەندان ڤیدیۆ كلیپ و گۆرانیی تۆماركراوی هەیە، سیریل جگە لە زمانی كوردی بە عەرەبیش گۆرانیی گوتووە.
لەبارەی نوێترین كاری هونەریی، بۆ "وشە" گوتی، بەرهەمێكی هونەریم ئامادەیە بۆ بڵاوكردنەوە بەم نزیكانە هەموو بینەران و گوێگران گوێبیستی ئەم گۆرانییە دەبن كە بە ناوی "وڵاتی خەم"ە.
روونیشی كردەوە، "ئەم بەرهەمە تازەیە لە ئاوازی ئاوازدانەر بورهان موفتی زادەیە، كە یەكەمجارە كارێكی هاوبەش بەیەكەوە دەكەین، ژەنینی موزیكیش لە لایەن نەبەردی هاوسەرمە". هەروەها ئاشكرای كرد كە ئەم بەرهەمە رۆژی هەینی بڵاو دەكرێتەوە.
وشە/ ئەحمەد تاریق