سه‌بری عه‌بدوڵا خانمه ئه‌كته‌ر بۆ یه‌كه‌م جار كورته فیلمێك به‌رهه‌م ده‌هێنێت، خۆی كاری نووسین و ده‌رهێنانی بۆ فیلمه‌كه كردووه.
ئه‌و پێشتر زیاتر وه‌ك ئه‌كته‌ر رۆڵی بینیوه، به‌ڵام ئه‌مجاره كاره‌كه‌ی قورس‌تر بووه و له لێدوانێكدا بۆ ''وشه'' گوتی، له رێگه‌ی به‌رهه‌مهێنانی كورته فیلم، ئه‌زموونێكی نوێ تاقی ده‌كاته‌وه.
ناوی ئه‌و كورته فیلمه "بووكه‌ڵه‌كه‌ی وێنا"یه و وه‌ك خۆی باسی كرد، بیرۆكه‌كه‌ی له ڕۆمانێك وه‌رگرتووه به‌ناوی "بووكه‌ڵه‌ی گه‌شتكردوو" له نووسینی جوردی سیررا ێی فبرا. رۆمانه‌كه باس له كۆمه‌ڵێك نامه‌ی كافكا بۆ منداڵێك ده‌كات.
سه‌بری عه‌بدوڵا گوتی، ''من ته‌نیا نووسه‌ر و ده‌رهێنه‌ری فیلمه‌كه‌م، تێیدا ڕۆڵ نابینم. جگه له‌مه فیلمه‌كه‌م تا ئێسته نمایش نه‌كراوه. بیرۆكه‌كه‌ی له ڕۆمانێك وه‌رگیراوه، به‌ڵام چیرۆكه‌كه خۆی بارودۆخی كۆمه‌ڵایه‌تیی ئێسته‌ی به‌شێك له ژنانی كوردستانه.''
ئه‌و روونی كرده‌وه، هه‌رچه‌نده یه‌كه‌م كاریه‌تی له بواری نووسین و ده‌رهێنان، به‌ڵام دڵنیایه له‌وه‌ی پێشوازییه‌كی باشی لێ ده‌كرێت، بۆیه‌ش ئومێدی خواست له داهاتوودا به‌شداری له فێستیڤاڵه نێوده‌وڵه‌تی و جیهانییه‌كاندا بكات.
هه‌ولێر\ ئه‌حمه‌د تاریق