چه‌ند ساڵ له‌مه‌وبه‌ر بازاڕی فرۆشتنی سیدی جمه‌ی ده‌هات و خه‌ڵك له سه‌نته‌ر و تۆمارگه‌كان سیدییان ده‌كڕی، به‌ڵام ئێسته سه‌نته‌ره‌كان داخراون و خاوه‌ن تۆمارگه‌كان ده‌ڵێن، تۆڕی ڤیدیۆیی یوتیوب پشتی بازاڕه‌كه‌ی شكاندووه.
سامی سیروان خاوه‌ن سه‌نته‌ری دنیا كه نزیكه‌ی 14 ساڵه سه‌نته‌ری هه‌یه، بۆ ''وشه'' هۆكاری كه‌مبوونی بازاڕی سیدی بۆ ئه‌وه گه‌ڕانده‌وه كه سه‌رده‌مه‌كه هی یوتیوبه، بگره ئۆتۆمبێله‌كانیش هه‌ر به‌و تۆڕه گرێ دراون، بۆیه‌ش خه‌ڵك ناچار نییه له بازاڕ سیدی دابین بكات.
ئه‌و له‌باره‌ی ئه‌وه‌ی بۆچی گۆرانیبێژه‌كان ئه‌لبووم بڵاو ناكه‌نه‌وه گوتی، "پێشتر ئێمه پشتگیریمان ده‌كردن و ئه‌لبوومه‌كانمان بۆ چاپ ده‌كردن، به‌ڵام ئێسته ئێمه وه‌ك جاران نه‌ماوین، بۆیه ئه‌وانیش زه‌یانمه‌ند بوون. كاتی خۆی هونه‌رمه‌ند به ئه‌لبووم ده‌ناسرا، به‌ڵام سه‌رده‌می سیدی كۆتایی هات و جارێكی تر سه‌رده‌می زێڕینی سیدی ناگه‌ڕێته‌وه، هه‌ر له‌به‌ر ئه‌مه سه‌رده‌می زێڕینی هونه‌رمه‌ندیش كۆتایی هات.''
خاوه‌ن تۆمارگه‌كه به‌دڵێكی خه‌مگینه‌وه بۆ كاره‌كه‌ی روونی كرده‌وه، زۆربه‌ی تۆمارگه‌كان داخران به‌هۆی بێ بازاڕی و كه‌مبوونی فرۆشی سیدی، به‌رده‌وامیی ئه‌و له كاره‌كه‌ی ته‌نیا حه‌زه نه‌ك باشیی بازاڕ.
له‌لایه‌كی تره‌وه وه‌لید حه‌مه‌د كه خاوه‌ن سه‌نته‌ری هه‌ولێر بوو و ئێسته سه‌نته‌ره‌كه‌ی نه‌ماوه، هۆكاری داخستنه‌كه‌ی بۆ ئه‌وه گه‌ڕانده‌وه كه نه‌یده‌توانی به‌هۆی سه‌نته‌ره‌كه بژێوی دابین بكات. ئه‌و ئاماژه به هه‌مان هۆكاری خاوه‌ن سه‌نته‌ره‌كه‌ی پێشوو ده‌كات و پێی وایه سه‌رده‌می سیدی به‌سه‌رچووه.
هاوكات فه‌رهه‌نگ عه‌بدولقادر خاوه‌ن سه‌نته‌ری رێبوار كه ماوه‌ی 20 ساڵه پاڵپشتی هونه‌رمه‌ندانه و ئه‌لبوومه‌كانیان بڵاو ده‌كاته‌وه و خاوه‌ن ناوبانگێكی باشه، بۆ ''وشه'' گوتی ''هێشتا له كاره‌كه‌م به‌رده‌وامم و تا مابم به‌رده‌وام ده‌بم، چونكه خۆشه‌ویستیم زۆره بۆ كاره‌كه‌م، ناكرێ پاش چه‌ندان ساڵ بتوانی وازبێنی، خاوه‌ن ئه‌رشیڤێكی زۆرین هیچ سپۆنسه‌رێك نه‌ماوه بۆ پشتگیریی هونه‌رمه‌ندان، جگه له‌مه هونه‌رمه‌ند كاتێك ئه‌لبووم بڵاو ده‌كاته‌وه، بۆ سبه‌ی هه‌موو گۆرانییه‌كانی له یوتیوب دانراون و داونڵۆد كراون.
وه‌ك زیاتر خستیه روو له تۆمارگه‌كه‌ی ئه‌وه‌نده‌ی سی‌دیی بیانی ده‌فرۆشرێت، هی ناوخۆ نافرۆشرێن. جا بۆیه سیدی مۆدێلی نه‌ماوه و له تۆمارگه‌كه‌شی ئه‌وه‌نده‌ی خه‌ڵك داوای سی‌دیی موزیكی بیانی ده‌كه‌ن، داوای سی‌دیی كوردی ناكه‌ن.
هه‌ولێر\ ئه‌حمه‌د تاریق