دێرین محەمەد، خانمە ئەكتەری سلێمانی كە ئێستە لە چەندان فیلم و دراما و شانۆ بەشداریی كردوو، لەبارەی نوێترین كاری هونەریی خۆی بۆ "وشە" گوتی، خەریكی درامایەكین كە بە مۆبایل وێنەی گیراوە لە 30 ئەلقە پێك هاتووە.
ئاماژەی بۆ ئەوەیش كرد، درامایەكە بە ناوی "جۆراوجۆرە" و باس لە كێشەی كۆمەڵگە دەكات و "رۆڵی من لەم درامایەدا تەنیا رۆڵێكی دیاریكراو نییە، چونكە لە 30 ئەلقە پێك هاتووە هەر ئەلقەی باس لە بابەتێك دەكات، بۆیە رۆڵەكانی منیش جۆراوجۆرە.
ئەوەیشی گوت، ئەو كێشەی لەگەڵ رۆڵگێڕان نییە، گرنگ ئەوەیە بتوانرێ بە باشترین شێوە بەرجەستە بكرێت.
جێی ئاماژەیە، ئەو درامایە لە نووسینی ئاكۆ رەشە و لە دەرهێنانی كاروان ئاواتە.
وشە/ ئەحمەد تاریق