ڕه‌نوو ئاری خانمه شێوه‌كاری به‌توانا، هه‌ڵه‌بجه‌ییه و له سلێمانی داده‌نیشێت و ئێسته به خوێندن و به بزنس، خه‌ریكه له رێگه‌ی هونه‌ری شێوه‌كارییه‌وه كاره‌كانی ده‌رده‌خات، ئه‌و له چاوپێكه‌وتنێكدا بۆ ''وشه'' ده‌ڵێت، تێكه‌ڵبوونی به هونه‌ر ته‌نیا خولیا و ئاره‌زووی خۆی بووه و هیچ به‌شێكیشی له هونه‌ر ته‌واو نه‌كردووه، به‌هره‌ی خۆیه‌تی و په‌ره‌ی پێداوه.
هونه‌ری شێوه‌كاری لای تۆ چی ده‌گه‌یه‌نێت؟
كه باس له هونه‌ری شێوه‌كاری ده‌كرێت، ته‌نیا بیرم له وێنه‌ی خه‌یاڵییه، ئه‌وه‌ی دێته خه‌یاڵم ته‌نانه‌ت له خه‌یاڵیشم وێنه‌ی ده‌كه‌م پێش ئه‌وه‌ی بیكێشم، زۆربه‌ی كاره‌كانیشم له‌و بابه‌تانه‌یه، چونكه خولیام هه‌یه بۆی و ئاره‌زووی ده‌كه‌م.
هونه‌ری شێوه‌كاری قورس نییه؟
ته‌نیا بیر و فكری ده‌وێت له‌گه‌ڵ لێزانینی ئه‌و كه‌سه‌ی وێنه‌كه ده‌كێشێت، به‌بۆچوونی من هه‌موو كه‌س ده‌توانێت وێنه بكێشێت ته‌نیا سه‌رنجی ده‌وێت له‌گه‌ڵ حه‌زی ئه‌و كه‌سه، هه‌ندێك وێنه هه‌ن كه سه‌ره‌تا سه‌یریان ده‌كه‌ی زۆر قورسن به‌لاته‌وه، به‌ڵام هه‌وڵیان له‌گه‌ڵدا بده‌یت ده‌توانی وایان لێ بكه‌ی نزیك بن له وێنه ڕاسته‌قینه‌كه.
چ كارێك گونجاوه بۆ كاركردن له وێنه‌كێشان؟
زۆر پێویسته مێشكت ساف بێت و دوور بیت له ژاوه‌ژاو، به‌ڵام هه‌ندێك كات وێنه‌كێشان ده‌توانێت خه‌مه‌كانت ساڕ‌ێژ بكات، وێنه‌كێشان ئارامیت پێ ده‌به‌خشێت.
بازاڕی تابلۆكانت چۆنه؟
به‌ڵێ تا ئاستێك باشه، سه‌ره‌تا ته‌نیا بۆ خۆشیی خۆم وێنه‌م ده‌كرد، به‌ڵام دواتر خه‌ڵكێكی زۆر پاڵپشتم بوون و داوای وێنه‌یان لێ ده‌كردم بۆیان بكێشم .
له كوردستاندا وه‌ك پێویست گرنگیی به هونه‌ری شێوه‌كاری دراوه؟
تا ئاستێك به‌ڵێ، به‌ڵام ئه‌وه خه‌ڵكه‌كه‌ن كه حه‌زیان له كڕینی وێنه‌ی ده‌ستكردی خۆیان نییه، ئه‌گه‌رنا له وڵاتانی ده‌ره‌وه زۆر بایه‌خ به‌و تابلۆیانه ده‌درێت كه دروستكراوی مرۆڤ خۆیه‌تی نه‌ك كۆمپیوته‌ر، هیوادارم به‌رهه‌می شێوه‌كاران به كه‌م سه‌یر نه‌كرێت و نرخی كه‌می له‌سه‌ر دانه‌نرێت، چونكه ئێمه‌یش هیچمان كه‌متر نییه له وڵاتانی دنیا.
پێشانگه‌ی شێوه‌كاری وه‌ك پێویست بینه‌ری خۆی هه‌یه؟
وه‌ك گوتم ئه‌گه‌ر خه‌ڵكی ئێمه زیاتر ڕوو له كرینی تابلۆیه‌كی دروستكراوی شێوه‌كارانی خۆمان بكه‌ن، دڵنیام زیاتر گرنگی ده‌درێ به‌و بابه‌تانه و تا ئاستێكیش چه‌ندان ڕێكخراو و ده‌زگای حكوومی توانیویانه هاوكاریی گه‌نجان بكه‌ن، به‌ڵام ئه‌گه‌ر زیاتریش بێت باشتره.
بۆچی له كوردستان شوێنی تایبه‌ت نییه بۆ فرۆشتنی تابلۆی هونه‌رمه‌ندان و هه‌ر ده‌بێت له پێشانگه‌دا تابلۆكان بفرۆشرێن؟
من ناتوانم وه‌ڵامی ئه‌و پرسیاره بده‌مه‌وه، به‌ڵام خۆم به‌شداریم كردووه له پێشانگه و ئه‌وه‌نده‌ی بیرم لای ئه‌وه بووه وێنه‌كانم نمایش بكرێت و خه‌ڵك به‌دڵیان بێت هێنده، بیرم لای فرۆشتنیان نه‌بووه، ته‌نیا ویستوومه وێنه‌كانم بخه‌مه روو، به‌ڵام هه‌رگیز له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دا نیم نرخی كه‌م له‌سه‌ر تابلۆكان دابنرێت، ده‌كرێت سۆشیال میدیاش به‌كار بهێنرێت بۆ فرۆشتنی تابلۆكان.
وشه/ ئه‌حمه‌د تاریق