شادومان ئه‌سعه‌د شێوه‌كاری ته‌مه‌ن 25 ساڵ كه خه‌ڵكی هه‌ولێره و كۆلێژی كشتوكاڵیی ته‌واو كردووه، به‌ڵام كار له هونه‌ری شێوه‌كاری ده‌كات. ئه‌و له چاوپێكه‌وتنێكدا به ''وشه''ی گوت، كێشانی پۆرترێتی مرۆڤی هه‌ڵبژاردووه و كردوویه‌ته ستایلی سه‌ره‌كیی كاره هونه‌رییه‌كانی، به‌رهه‌مه‌كانی زیاتر بۆ خه‌ڵك و ماڵانه و ماڵه‌كان بوونه‌ته پێشانگه‌ی تابلۆكانی.
بواری شێوه‌كاریت كه‌ی و چۆن ده‌ست پێ كرد؟
له منداڵییه‌وه حه‌زم له شێوه‌كاری و كاری ده‌ستی بووه و له قوتابخانه به به‌رده‌وامی وێنه‌م كێشاوه به‌و كه‌ره‌ستانه‌ی له‌به‌رده‌ستمدا بوون، وه‌ك قه‌ڵه‌م و ره‌نگی ئاوی ته‌نانه‌ت قوڕیش، به‌ڵام ئه‌م حه‌ز و خولیایه‌م وای نه‌كردبوو كه خراپ بم له وانه‌كانی تر، له قوتابخانه حه‌زم به زانسته‌كان و بیركاریش هه‌بوو.
یه‌كه‌م كاری هونه‌ریت كه ئه‌نجامت دا و هه‌ستت كرد سه‌ره‌تایه‌كی ڕاسته‌قینه‌یه؟
ساڵی 2019 هه‌ندێك له وێنه‌كانم بۆ خۆم كێشابووم، له سۆشیال میدیا بڵاوم كردنه‌وه، ئه‌وكات خه‌ڵكێكی زۆر پێشوازییان لێ كردم و داوایان ده‌كرد وێنه‌یان بۆ بكێشم، ئه‌مه سه‌ره‌تایه‌كی گرنگ بوو بۆ من كه بینیم خه‌ڵك متمانه‌یان به‌توانای هونه‌ریی من هه‌یه و كاره‌كانمیان به‌د‌ڵه.
ئه‌و ئاسته‌نگانه چی بوون كه له سه‌ره‌تای كاروانی هونه‌ریتدا ڕووبه‌ڕووت بوونه‌وه و چۆن به‌سه‌ریاندا زاڵ بوویت؟
كاتێك كه بڕیارم دا هونه‌ره‌كه‌م پێشكه‌شی كۆمه‌ڵگه بكه‌م و كار بۆ خه‌ڵكی بكه‌م، رووبه‌ڕووی چه‌ند كێشه‌یه‌ك بوومه‌وه به‌تایبه‌تی به‌شێك له خه‌ڵك ئاگاداریان ده‌كردمه‌وه كه وێنه‌كێشانی مرۆڤ له رووی ئاینییه‌وه رێگه‌پێنه‌دراوه، باشتره جۆره‌كه‌ی بگۆڕم و ته‌نیا وێنه‌ی سروشت یان ئه‌نیمه‌یشن بكێشم، هه‌رچه‌ند ئاره‌زووم له هه‌موو جۆرێكی شێوه‌كاری هه‌یه،به‌ڵام توانای خۆمم دۆزییه‌وه له هونه‌ری ریالیزم، وێنه‌كێشانی مرۆڤدا یه‌كێكی تر له ئاسته‌نگه‌كانم بوو كه له ئاستێكدا نه‌چه‌قم، وێڕای مامۆستا و رێنوێنیكارم نه‌بوو، به‌ڵام حه‌ز و هۆگریی زۆرم بۆ هونه‌ر و پشتگیریی كۆمه‌ڵگه وایكرد، به جۆش و خرۆش بم له به‌ره‌وپێشبردنی خۆم و فێربوونی زیاتر به سوودوه‌رگرتن له هه‌ڵه‌كانم.
په‌یامی سه‌ره‌كیت چییه كه له ڕێگه‌ی تابلۆ و كاره هونه‌رییه‌كانته‌وه بیگه‌یه‌نیت؟
په‌یامی هونه‌ره‌كه‌م جوانی و خۆشه‌ویستییه بۆ مرۆڤایه‌تی، هونه‌ره‌كه‌م ئه‌و راستیه ده‌سه‌لمێنێ كه مرۆڤ به‌به‌هاترین بوونه‌وه‌ری ئه‌م دنیایه، هه‌میشه پێم گوتراوه تاكی كورد حه‌زی به‌هونه‌ر نییه، به‌ڵام زۆرترین كه‌س داوای تابلۆی خۆی و كه‌سه ئازیزه‌كانی كردووه، ئینجا داوای تابلۆی ئه‌و شتانه‌ی كردووه كه له‌دڵیدا خۆشه‌ویست بووه، بۆ من جێی شانازییه كه خه‌ڵك له رێگه‌ی كاره‌كانی منه‌وه گوزارشت له خۆشه‌ویستی و وه‌فاداری ده‌كه‌ن بۆ یه‌كتر.
ئافره‌ت چۆن له تابلۆكانتدا وێنا ده‌كرێت، زیاتر سه‌رنجت له‌سه‌ر كام ڕۆڵ یان بارودۆخی ئافره‌تانه؟
وێنه‌ی زۆرترین خانمم كێشاوه له هه‌موو ته‌مه‌نێكدا، هه‌میشه حه‌زم كردوه وێنه‌كانیان له‌وپه‌ڕی دڵخۆشی و جوانیدا بۆ بكێشمه‌وه، هه‌میشه سه‌رنجم له‌سه‌ر ئه‌وه بووه كه خانمان متمانه‌یان به رووكاری ده‌ره‌وه‌یان هه‌بێت له‌به‌رئه‌وه‌ی ئه‌وان به سروشتی جوانن و به‌هادارن، به‌و پێیه‌ی زۆرترین ئه‌و تابلۆیانه‌ی ده‌یانكێشم، دیارین و پێشكه‌ش به خانمان ده‌كرێن، زۆرترین تابلۆی دایكانم كێشاوه كه منداڵه‌كانیان داوایان كردووه جوانترین وته‌یان بۆ بنووسم له‌سه‌ر وێنه‌كانیان كه گوزارشت بێت له‌و هه‌سته خۆشه‌ویستییه به‌هێزه‌ی هه‌یانه بۆ دایكیان.
ئاماده‌یی ئافره‌تی كورد له بواری هونه‌ری شێوه‌كاریدا چۆن ده‌بینیت؟
خانمانی كورد زۆر ده‌ستڕه‌نگین و به‌هره‌مه‌ندن، بێگومان زۆرترین خانمی هونه‌رمه‌ندمان هه‌یه له بواره جیاجیاكانی شێوه‌كاری كه جوانی ده‌به‌خشن به كۆمه‌ڵگه، ته‌نانه‌ت ئاگادارم كه ساڵانه رێژه‌یه‌كی زۆری خانمان ده‌یانه‌وێ به‌شێوه‌یه‌كی ئه‌كادیمی له بواری شێوه‌كاری بخوێنن، ئه‌مه‌ش جێگه‌ی دڵخۆشییه كه خێزانه‌كان متمانه‌یان به بڕیاری كچه‌كانیان هه‌یه له پێوه‌ندیكردنیان به هونه‌ر، من داهاتوویه‌كی گه‌ش ده‌بینم هه‌رچه‌ند هێشتا گوێمان له رێگریی ده‌بێت، به‌ڵام ئه‌وه نابێ ببێت به هۆكارێك كه خانمان بێهیوا بن و سارد ببنه‌وه له ده‌رخستنی توانای هونه‌رییان، چونكه هونه‌ری شێوه‌كاری هونه‌رێكی فراوانه له‌هه‌ر شوێنێك و له‌هه‌ر بارودۆخێكدابن، ده‌توانن توانایان ده‌ربخه‌ن و خزمه‌ت بكه‌ن به خۆیان و كۆمه‌ڵگه سه‌ره‌ڕای ئاسته‌نگه‌كانیش.
ئه‌و ئاسته‌نگانه چین ڕووبه‌ڕووی هونه‌رمه‌ند ده‌بنه‌وه كاتێك هه‌وڵ ده‌ده‌ن گوزارشت له پرسه سیاسی، یان نه‌ته‌وه‌ییه هه‌ستیاره‌كانی وه‌ك پرسی كورد بكه‌ن؟
رێگه‌م به‌خۆم نه‌داوه بیروباوه‌ڕی سیاسی هه‌رگیز كاریگه‌ریی هه‌بێت به‌سه‌ر كاری هونه‌ریم، كارم بۆ هه‌موو چین و توێژه‌كان كردووه به‌بێ جیاوازی رێز ده‌گرم له هه‌موو بیروباوه‌ره جیاوازه‌كان، له‌باره‌ی پرسی نه‌ته‌وه‌ییمان بێگومان به‌وپه‌ڕی شانازی و خۆشحاڵییه‌وه ئاماده‌یی و وزه‌م تێدایه بۆ خزمه‌تكردن به گه‌له‌كه‌م، ده‌مه‌وێ له رێگه‌ی تابلۆكانم خۆشه‌ویستی و رێز ده‌رببڕم بۆ هه‌مووه ئه‌و كه‌سایه‌تییه مه‌زنانه‌ی كورد كه خزمه‌تیان به نه‌ته‌وه و وڵات كردووه، ده‌مه‌وێ وێنه‌یان بكێشم و یادیان بكه‌ینه‌وه و نه‌وه‌ی نوێ بیانناسێ و رێبازیان بگرینه‌به‌ر.
تۆ هه‌وڵ ده‌ده‌یت له ڕێگه‌ی تابلۆكانته‌وه چی ده‌رببڕیت؟
من جوانی و ورده‌كاریی رووخساری مرۆڤ ده‌رده‌بڕم، ده‌مه‌وێ بڵێم هیچ رووخسارێكی ناشیرین بوونی نییه و هه‌ر به‌شێك له رووخساری مرۆڤ هه‌ر خاڵێك و هه‌ر خه‌تێك له رووخساری مرۆڤ و سه‌عاتێك تێڕامان، قوڵبوونه‌وه‌ی و كاركردنی ده‌وێت و ده‌مه‌وێت خه‌ڵك بزانن كه مرۆڤ به رووخساری دڵخۆش و سروشتی خۆی جوانه كاتێك متمانه‌ی به خۆیه‌تی و رازییه له خۆی، ئه‌ویش بڕوابه‌خۆبوون ره‌نگدانه‌وه‌ی له‌سه‌ر رووخساری مرۆڤه‌كان هه‌یه.
هیچ كات بووه وایان لێ كردوویت له كاره‌كه‌ت په‌شیمانت بكه‌نه‌وه ئه‌گه‌ر هه‌بووه له‌به‌ر چی؟
بێگومان تووشی حاڵه‌تی نه‌رێنیش بوومه‌وه كه ره‌خنه‌م لێ گیراوه، هه‌وڵ دراوه گومان دروست بكه‌ن له‌سه‌ر توانا و جۆری هونه‌ره‌كه‌م، هه‌ندێك به‌ربه‌ست هاتووه‌ته به‌رده‌مم كه بێزاریان كردووم، پلانه‌كانم زۆرجار به‌وشێوه‌یه نه‌ڕۆیشتوون كه خۆم ویستوومه ئاستی به‌ره‌وپێشچوونم به‌و شێوه‌یه خێرا نه‌بووه كه خه‌یاڵی بۆ ده‌كه‌م، به‌ڵام هه‌رگیز وایان نه‌كردووه واز بێنم یان په‌شیمان بم، به‌وپه‌ڕی شانازییه‌وه كاری هونه‌ری بۆ خه‌ڵك ده‌كه‌م.
په‌یمانگه و كۆلێژه‌كان تاچه‌ند ده‌توانن هونه‌رمه‌ند دروست بكه‌ن؟
بێگومان په‌یمانگه و كۆلێژ رۆڵێكی گرنگ ده‌گێڕن له پێگه‌یاندنی هونه‌رمه‌ند، به‌و مه‌رجه‌ی كه قوتابی خۆی له هه‌وڵ و ماندووبووندا بێت له به‌ره‌وپێشبردنی تواناكانی، هه‌رچه‌ند وێنه‌كێشێكم كه به‌رده‌وام له هه‌وڵی به‌ره‌وپێشبردنی خۆمم له‌رێگه‌ی راهێنان و ئه‌زموون و سوودوه‌رگرتن له هه‌ڵه‌كان به‌بێ هیچ فێرگه‌یه‌كی ئه‌كادیمی، ئه‌مه‌ش كاری منی قورس‌تر كرد، په‌ستانێكی زۆرم له‌سه‌ر بوو به‌بێ مامۆستا، په‌یمانگه و كۆلێژ ڕۆڵێكی زۆرباش ده‌گێڕن له دۆزینه‌وه‌ی توانای قوتابی به‌هره‌مه‌ند كه له كام به‌شی شێوه‌كاریدا باشه .
خاوه‌نی چه‌ند تابلۆیت و له‌گه‌ڵ كردنه‌وه‌ی پێشانگه چۆنیت؟
له ماوه‌ی چه‌ند ساڵی ئه‌زموونمدا زۆرترین تابلۆی پۆرترێتم كێشاوه له‌سه‌ر داواكاری تایبه‌ت كه له ژماردن به‌ده‌ره، ژماره‌یه‌ك پۆرترێتی خه‌یاڵیم كێشاون كه ''سۆلد ئاوت'' بوون، به‌ڵام ماوه‌یه‌كی زۆره كه نه‌متوانیوه به‌شداریی پێشانگه‌كان بكه‌م به‌هۆی داواكاریی تایبه‌تیی خه‌ڵكی، ده‌توانم بڵێم ماڵه‌كان بوونه‌ته پێشانگه‌ی تابلۆكانی من هه‌ر له‌و ڕێگه‌یه‌شه‌وه خه‌ڵكانێكی زۆر به كاره هونه‌رییه‌كه‌م ئاشنا بوون.
هه‌ولێر/ ئه‌حمه‌د تاریق