ساحل كرماشانی گۆرانیبێژێكی گه‌نجی كرمانشانی رۆژهه‌ڵاتی كوردستانه و جگه له‌وه‌ی گۆرانی ده‌چڕێت، شاعیره و له‌و ماوه‌یه‌دا له‌گه‌ڵ هه‌ڵكه‌وت زاهیری هونه‌رمه‌ند، خه‌ریكی ئاماده‌كردنی به‌رهه‌مێكی نوێیه كه به‌مزووانه بڵاوی ده‌كاته‌وه. ئه‌و له چاوپێكه‌وتنێكدا بۆ ''وشه'' باس له ژیانی هونه‌ری و هۆكاره‌كانی سه‌ركه‌وتنی ده‌كات و ده‌ڵێت، خێزانه‌كه‌ی پاڵپشتیی سه‌ره‌كیی ئه‌ون بۆ ئه‌وه‌ی له هونه‌ر به‌رده‌وام بێت.
ده‌ڵێن له‌گه‌ڵ هه‌ڵكه‌وت زاهیر خه‌ریكی كارێكی هونه‌رین؟
به‌ڵێ راسته ماوه‌یه‌كی كه‌مه مامۆستا هه‌ڵكه‌وت زاهیر ده‌ناسم له نزیكه‌وه پلانمان هه‌یه، من له زاراوه‌ی كه‌لهوری یانی زمانی دایكم ده‌ست پێ ده‌كه‌م و گورانیی فۆلكلور وكرماشانی ده‌ڵێم، بۆیه ئه‌وه بۆ من جێگه‌ی شانازییه كه له‌گه‌ڵ مامۆستا هه‌ڵكه‌وت كاری هونه‌ری بكه‌م.
كاركردن له‌گه‌ل هه‌ڵكه‌وت زاهیر چۆنه؟ ده‌ڵێن زۆر تونده له كاتی پرۆڤه و زووش تووڕه ده‌بێت وایه؟
له كاركردن له‌گه‌ڵ مامۆستا هه‌ڵكه‌وت زاهیر زۆر ئاسووده‌م و یه‌كه‌م ئاوازدانه‌ره كه هیچ سترێسم له‌لای نه‌بووه، هه‌زار جار له كاتی پرۆڤه هه‌ڵه بكه‌م، هیچ تووڕه نابێت و بێ تاقه‌ت نابێت له كاره‌كه‌ی، من یه‌كێك له هیواكانم ئه‌وه‌یه یه‌ك شتم هه‌بێت، ئه‌ویش وه‌ك مامۆستا هه‌ڵكه‌وت زاهیر سه‌بر و ته‌حه‌مول و میهره‌بانیم هه‌بێت.
به چ پێوه‌رێك تێكستی گۆرانییه‌كانت هه‌ڵده‌بژێری؟
یه‌كه‌م گورانیم به ناوی باران و به زاراوه‌ی سۆرانی بوو ، هه‌ستێكی پر له خۆشه‌ویستیی پێم دا، بۆیه به‌نیازم گۆرانییه‌كانی تریشم به زاراوه‌ی كه‌لهوری و زاراوه‌ی شیرینی كرماشانی خۆشه‌ویست بڵێمه‌وه.
له ڕووی داراییه‌وه كه‌س هه‌یه هانت بدات بۆ به‌رده‌وامبوون له كاری هونه‌ری؟
یه‌كه‌م كه‌س خێزانه‌كه‌م هاوكارمن، دوای خێزانه‌كه‌م سپۆنسه‌رێك هه‌یه كه پاڵپشتمه و حه‌ز ناكات ده‌ركه‌وێت، به‌ڵام من لێره‌وه سوپاسی ده‌كه‌م. تا ئێسته دوو كلیپ و پێنج گۆرانیم بۆ كردوون، كۆتا كارم گۆرانییه‌كی فۆلكلۆری هونه‌رمه‌ندی نه‌مر حیشمه‌توڵا لوڕنژاده كه به‌منزیكانه بڵاو ده‌بێته‌وه، بۆیه پلانم بۆ كلیپێكی زۆر جیاوازه كه تا ئێسته كه‌س نه‌یكردووه.
ناخۆشترین شت كه له بواری هونه‌ریدا ڕووبه‌ڕووت بووه‌ته چی بووه؟
هه‌ركه‌سه و بیر له گه‌وره‌بوون و سه‌ركه‌وتنی زیاتری خۆی ده‌كاته‌وه، هونه‌رمه‌ندان ره‌قیبی یه‌كترن به‌و جۆره‌ی كه ده‌یانبینن، بڕوایان پێ مه‌كه‌ن.
هیچ كه‌س هه‌یه له پشت سه‌ركه‌وتنه‌كانی تۆدا بێت و هه‌وڵ بۆ سه‌ركه‌وتنی كاره‌كانت بدات؟
متمانه‌ی ته‌واوم به مامۆستا هه‌ڵكه‌وت زاهیر هه‌یه، چونكه پێویستی به كه‌س نییه و به دڵ و به گیانه‌وه پشتگیریی هونه‌رمه‌ندان ده‌كات .
ده‌ڵێن كاری هونه‌ری زۆر قورسه راسته؟
ئه‌گه‌ر بیر له پاره په‌یداكردن نه‌كه‌نه‌وه به‌هۆی هونه‌ره‌وه، ئه‌وا هونه‌ر زۆر ئاسانه، ئه‌گه‌ر به‌هه‌ست و دڵه‌وه كاری هونه‌ری بكه‌یت، ئه‌وا وه‌ك په‌رداخێكی ئاو ده‌مێنێ، به‌ڵام به‌داخه‌وه تێكسته‌كانی ئه‌م سه‌رده‌مه زۆر بێ مانا بوون.
ئایا ده‌توانی له ڕێگه‌ی هونه‌ره‌وه ژیانی خۆت مسۆگه‌ر بكه‌یت؟
هه‌رگیز ئه‌وه له پلانمدا نه‌بووه، بۆیه حه‌زم بۆ هونه‌ر وای لێ كردووم ئه‌وه‌ی هه‌مه بۆ هونه‌ره‌كه‌م خه‌رجی ده‌كه‌م، پشت به‌خوا ئه‌گه‌ر سه‌ركه‌وتوو بم فێرگه‌یه‌كی تایبه‌ت به ئاواز داده‌نێم و خه‌ڵك به كه‌مترین نرخ فێر ده‌كه‌م. جیاواز له‌و هونه‌رمه‌ندانه‌ی كه بیر له سه‌ركه‌وتن و ژیانی خوش بۆ خۆیان ده‌كه‌نه‌وه، من ده‌ڵێم دوای مردن هیچ شتێك له‌گه‌ڵ خۆم نابه‌م، ده‌مه‌وێ ناوێكی باش و ده‌نگێكی خۆش به‌جێ بێڵم.
هه‌ولێر/ ئه‌حمه‌د تاریق