فێستیڤاڵی "شەریف پاشای خەندان پێشەنگی دیپلۆماسیی كورد" لە ئیتاڵیا بەڕێوە دەچێت

:: AM:09:15:25/05/2025 ‌
بڕیارە لە مانگی 10ی ئەمساڵ، 17یەمین فێستیڤاڵی بەدرخان بەناونیشانی "شەریف پاشای خەندان، پێشەنگی دیپلۆماسیی كورد" لە شاری كەتەنجاڕۆی ئیتاڵیا بەڕێوە بچێت.

حەمید بەدرخان سەرۆكی دەزگای بەدرخان، بە "وشە"ی رای گەیاند: 17مین فێستیڤاڵی بەدرخان لە شاری كەتەنجاڕۆی ئیتاڵیا بەڕێوە دەچێت، بۆ ئەو مەبەستەش سەردانی ئەو شارەمان كرد و ئارامگەی جەنەراڵ شەریف پاشای خەندانمان بەسەر كردەوە، كە پێشتر لەلایەن دكتۆر جاسم خۆشناو دۆزراوەتەوە.

لەبارەی فێستیڤاڵەكەشەوە سەرۆكی دەزگای بەدرخان گوتی: "ئامادەكارییەكان بەردەوامن لەگەڵ لایەنی سەرپەشتیار و سپۆنسەرەكاندا".



وشە - سۆران عەزیز