سومه‌یه عه‌بدولقادر خانمه شێوه‌كار كه له سۆران له‌دایك بووه و هه‌ر له‌وێش نیشته‌جێیه، ئه‌م خانمه له چاوپێكه‌وتنی ''وشه''دا ده‌ڵێت، په‌یمانگه و كۆلێژه‌كان ده‌توانن بناغه‌یه‌كی باش بۆ هونه‌رمه‌ند بنیات بنێن، به‌ڵام ناتوانن هونه‌رمه‌ندێكی ڕاسته‌قینه به‌رهه‌م بهێنن، هونه‌رمه‌ندێكی ڕاسته‌قینه له ڕێگه‌ی ژیانه‌وه دروست ده‌بێت نه‌ك ته‌نیا له ژووره‌وه‌ی پۆل، فێرگه ده‌توانێت ئامرازت پێ ببه‌خشێت، به‌ڵام هونه‌رمه‌ند ده‌بێت خۆی ئه‌و ئامرازانه به‌كار بهێنیت بۆ ده‌ربڕینی دنیای ناخی.
كاروانی هونه‌ریت له‌گه‌ڵ شێوه‌كاریدا كه‌ی و چۆن ده‌ست پێ كرد؟
شێوه‌كاری حه‌ز و خولیام بوو، بۆیه هه‌ر له منداڵییه‌وه په‌ره‌م پێی دا به پشتیوانیی دایك و باوكم گه‌یشتمه ئاستێكی زۆرباش. سه‌ره‌تای ده‌ستپێكردنم له ته‌مه‌نی 13 ساڵییه‌وه بوو و دواتر كردم به پیشه‌یه‌ك بۆ خۆم، له قوتابخانه‌كانه‌وه كاری خۆبه‌خشیم كرد تا وای لێ هات ناسرام، رۆژ له دوای رۆژ حه‌زی هونه‌ریم زیاتر بوو و دواتر له سه‌نته‌رێك ده‌وره‌ی هونه‌ریم كرده‌وه بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی حه‌ز و خولیای وێنه‌كێشانیان هه‌بوو.
یه‌كه‌م كاری هونه‌ریت بیر دێته‌وه چی بووه؟
هونه‌ر هه‌میشه سه‌رچاوه‌یه‌كی قووڵ و كاریگه‌ر بوو بۆ من، كاتێ بچووك بووم، یه‌كه‌م جار وێنه‌ی دارێكی گه‌وره‌م كێشا له‌سه‌ر كاغه‌زێكی سپی به ڕه‌نگی ئاوی، به‌ڵام جیاواز بوو له هه‌موو ئه‌و وێنانه‌ی پێشتر كێشابووم، ئه‌وجاره هه‌ستم كرد كه ڕاستییه‌كی تێدایه، ڕه‌نگه‌كان تێكه‌ڵ بوون، كاتێك ته‌واو بووم هه‌ستم كرد شتێكم دروست كردووه كه پێشتر نه‌بووه، وه‌ك دروستكردنی دنیایه‌كی بچووك، ئه‌و هه‌سته سه‌ره‌تایه‌ك بوو چونكه بۆ یه‌كه‌م جار هه‌ستم كرد هونه‌ر به‌شێك بێت له خۆم .
ئه‌و ئاسته‌نگانه چی بوون كه له سه‌ره‌تای كاروانی هونه‌ریتدا ڕووبه‌ڕووت بوونه‌وه و چۆن به‌سه‌ریاندا زاڵ بوویت؟
له‌به‌رئه‌وه‌ی هونه‌ر له كۆمه‌ڵگه‌ی كوردیدا كه‌م بایه‌خ بوو، خه‌ڵك رێزی كاره هونه‌رییه‌كانی نه‌ده‌گرت، ترسێكیان بۆ دروست كردم و ترسم هه‌بوو له ئه‌وه‌ی كه‌سانی تر چۆن بیر له من ده‌كه‌نه‌وه كاتێك ده‌ست ده‌كه‌م به كاری هونه‌ری، چونكه به‌شێك له خه‌ڵك پێیان وایه هونه‌ر بێ كه‌ڵكه، ئه‌م جۆره بیركردنه‌وه‌یه به‌ربه‌ستێكی گه‌وره‌ی بۆ دروست كردم، به‌ڵام زاڵ بووم به‌سه‌ریدا.
ئافره‌ت چۆن له تابلۆكانتدا وێنا ده‌كرێت، زیاتر سه‌رنجت له‌سه‌ر كام ڕۆڵ یان بارودۆخی ئافره‌تانه؟
ئافره‌ت له تابلۆكانمدا ته‌نیا كه‌سێك نییه، به‌ڵكو دنیایه‌كی كراوه‌یه وێنای سه‌ربه‌خۆیی، ناسكی و ڕه‌گه‌زی ڕه‌سه‌نـه به‌بێ ئه‌وه‌ی ببێته ئامانجی ستیرۆتایپ، هه‌میشه هه‌وڵ ده‌ده‌م ئافره‌ت وه‌ك خۆڵه‌مێشێكی زیندوو پێشان بده‌م نه‌ك وه‌ك ئامانج، به‌ڵكو وه‌ك خاوه‌ن مه‌یدان، بۆیه رۆڵی ئافره‌ت له كاره هونه‌رییه‌كاندا گرنگه.
ئاماده‌یی ئافره‌تی كورد له بواری هونه‌ری شێوه‌كاریدا چۆن ده‌بینیت؟
وه‌ك گوڵێكی كێوییه كه له ناو په‌ڕی سه‌ختدا سه‌ر ده‌كه‌وێت، ئافره‌تی كورد له هونه‌ردا ته‌نیا وێنه نییه، خۆی وێنه‌كێشه، نموونه‌ی سه‌ركه‌وتوو وی‌دا عه‌لی یه‌كه‌م ئافره‌تی كورده كه له بینالی ڤێنیس به‌شداری كرد، دیلان ئه‌حمه‌د وێنه‌كێشی كورده كه كاره‌كانی له له‌نده‌ن و پاریس نمایش كردووه.
ئه‌و ئاسته‌نگانه چین كه ڕووبه‌ڕووی هونه‌رمه‌ند ده‌بنه‌وه كاتێك هه‌وڵ ده‌دات گوزارشت له پرسه سیاسی، یان نه‌ته‌وه‌ییه‌كانی بكات؟
چاودێری و سانسۆر زۆربه‌ی پێشانگه و پلاتفۆرمه هونه‌رییه‌كان له ژێر كۆنترۆڵی حكوومه‌تن، ڕێگه ناده‌ن به باسكردنی كێشه سیاسییه‌كان، ڕه‌تكردنه‌وه‌ی كاره‌كان هونه‌رمه‌نده‌كان ڕووبه‌ڕووی پاشه‌كشه‌ی كاره‌كانیان یان قه‌ده‌غه‌كردنی پێشانگه‌كان ده‌بنه‌وه، هونه‌رمه‌نده‌كان ڕووبه‌ڕووی هه‌ڕه‌شه‌ی زیندانیكردن یان فشارێكی كۆمه‌ڵایه‌تی ده‌بنه‌وه، به‌تایبه‌ت ئه‌گه‌ر كاره‌كانیان به سیاسیكردن وه‌سف بكرێت.
تۆ هه‌وڵ ده‌ده‌یت له ڕێگه‌ی تابلۆكانته‌وه چی ده‌رببڕیت؟
تابلۆكانم وه‌ك گوفتارێكی ره‌نگین كار ده‌كه‌ن، هه‌ر تابلۆیه‌كم چیرۆكێكی نه‌نووسراوه، چیرۆكی ئازادی و ئومێد، چیرۆكی شه‌ڕ و سه‌ربه‌خۆیی، چیرۆكی هه‌ست و سۆز، هه‌ر تابلۆیه‌ك مانایه‌كی تایبه‌ت به خۆی هه‌یه، هه‌ر ره‌نگێك ده‌خه‌مه سه‌ر كانڤاس ده‌نگێكی بێده‌نگه، ئه‌مه رێگه‌ی منه بۆ گوفتاركردن.
په‌یمانگه و كۆلێژه‌كان تاچه‌ند ده‌توانن هونه‌رمه‌ند دروست بكه‌ن؟
په‌یمانگه و كۆلێژه‌كان ده‌توانن بناغه‌یه‌كی باش بۆ هونه‌رمه‌ند بنیات بنێن، به‌ڵام ناتوانن هونه‌رمه‌ندێكی ڕاسته‌قینه به‌رهه‌م بهێنن، ئه‌م نه‌خشه‌یه وه‌ك په‌ڕه‌یه‌كی سپییه كه تۆ پێویسته به ڕه‌نگه‌كانی خۆت بیكێشیته‌وه، فێرگه ده‌توانێت ته‌كنیك فێر بكات وه‌ك چۆنیه‌تیی به‌كارهێنانی قه‌ڵه‌م، ڕه‌نگ تێكه‌ڵكردن یان پێكهاته‌ی كارێكی هونه‌ری، به‌ڵام ئه‌و شته‌ی كه هونه‌رمه‌ندێك ده‌كات به هونه‌رمه‌ند، له ناخی خۆیدایه، ئه‌و بینینه تایبه‌ته‌ی كه دنیا به چاوی خۆی ده‌یبینێت، ئه‌و هه‌ستانه‌ی كه له دڵیدا ده‌ژین، ئه‌و ئازارانه یان شادییانه‌ی كه هه‌ستی پێ ده‌كات، هونه‌رمه‌ندێكی ڕاسته‌قینه له ڕێگه‌ی ژیانه‌وه دروست ده‌بێت نه‌ك ته‌نیا له ژووره‌وه‌ی پۆل، فێرگه ده‌توانێت ئامرازت پێ ببه‌خشێت، به‌ڵام تۆ خۆت ده‌بێت ئه‌و ئامرازانه به‌كار بهێنیت بۆ ده‌ربڕینی دنیای ناخی خۆت؟ له كۆتاییدا په‌یمانگه‌كان ده‌توانن وه‌ك ڕێبه‌ر كار بكه‌ن، به‌ڵام ڕێگه‌ی هونه‌ری هه‌ر هونه‌رمه‌ندێك تایبه‌ته به خۆی، هونه‌ر له ناخه‌وه دێت نه‌ك له كتێبه‌وه.
وشه\ ئه‌حمه‌د تاریق