شوێنه‌وارناسان ئاشكرایان كردووه، به هۆى تێكچوونى كه‌شوهه‌وا، چه‌ندان شوێنه‌وارى دێرینى عێراق زیانیان به‌ركه‌وتووه و هیچ پلانێكیش بۆ پاراستنیان نییه، به‌شێك له‌و شوێنه‌وارانه‌ش خراونه‌ته لیستى یونسكۆوه.
ئه‌مڕۆ سێشه‌م 27ى ئایار، رۆژنامه‌ى
مه‌داى عێراقى له راپۆرتێكدا ئاشكراى كردووه، به‌هۆى خراپبوونى كه‌شوهه‌واوه، شوێنه‌واره دێرینه‌كانى عێراق زیانیان به‌ركه‌وتووه. شوێنه‌وارناسانیش پێشبینى ده‌كه‌ن ئه‌و ناوچانه ته‌واو بسڕێنه‌وه، ئه‌گه‌ر وه‌ك ئێسته فه‌رامۆش بكرێن.
مسته‌فا غزى نوێنه‌رى زانكۆى واست بۆ كاروبارى كولتوورى باسى له‌وه كردووه، تێكچوونى كه‌شوهه‌وا هه‌ڕه‌شه‌ى بۆ سه‌ر شوێنه‌واره‌كانى عێراق دروست كردووه كه پاشماوه‌ى كۆنترین شارستانیه‌ته‌كانن. ئه‌و شوێنه‌وارناسه باس له‌وه ده‌كات له عێراق 15 هه‌زار شوێنه‌وار هه‌ن، هه‌شت له‌وانه خراونه‌ته لیستى یونسكۆ بۆ كولتوورى دنیا. ئاماده‌كاریى ده‌كرێت 14 ترییش بخرێنه لیسته‌كه‌وه.
له راپۆرته‌كه‌ى مه‌دادا هاتووه، به‌رزبوونه‌وه‌ى پله‌كانى گه‌رمى، ناجێگیربوونى باران، خۆڵبارین، رووتبوونه‌وه و سوێربوونى خاك و درزبردنى، هه‌موو ئه‌مانه كاریگه‌رییه‌كى ترسناكیان له‌سه‌ر شوێنه‌واره‌كان هه‌یه. دیارترین ئه‌و شوێنانه‌ش كه زیانیان به‌ركه‌وتووه ئه‌مانه‌ن: ئوور، ئوروك، بابل، عه‌قره‌قۆف، تاقى كیسرا و سامه‌ڕا.
شوێنه‌وارناسان باس له‌وه‌یش ده‌كه‌ن، به‌هۆى نه‌بوونى پلانى پارێزگاریكردن، نه‌بوونى پێشكه‌وتنى زانستى له ته‌كنیكى چاككردنه‌وه و نوێژه‌نكردنه‌وه، مه‌ترسییه‌كه‌ى دوو هێنده كردووه.