هونەرمەند پەرواز حوسێن، دوای ماوەیەك دووركەوتنەوەی لە كاری هونەری، بەمزووانە نوێترین بەرهەمی خۆی بڵاو دەكاتەوە.
پەرواز لە كەناڵی یوتیوبی تایبەت بە خۆی، تیزەری بەرهەمە نوێیەكەی بەناوی "ناپرسم" بڵاو كردەوە و دەڵێت، لە داهاتوویەكی نزیكدا تەواوی بەرهەمەكەی پێشكەش دەكات.
پەرواز حوسێن لە ساڵی 1989 لە رانیە لە دایك بووە، ئێستە لە هەولێر نیشتەجێیە، ساڵی 2013 لە كێبەركێی عەرەب ئایدڵدا وەك كچە گۆرانیبێژێكی كورد ناوبانگێكی دەركرد، لەو كاتەوە تا ئێستە خاوەنی چەند بەرهەم و ڤیدیۆ كلیپێكە بە زمانەكانی كوردی و عەرەبی.