رووبار رەشید "یار" بڵاو دەكاتەوە

:: PM:02:19:29/05/2025 ‌
هونەرمەندی كاكەیی، رووبار رەشید گۆرانییەكی نوێی بەناوی "یار" بڵاو كردەوە.

ئەمڕۆ پێنجشەم 29ی ئایار، رووبار كاكەیی هونەرمەندی دیار كە خاوەنی چەندان بەرهەمی تایبەتی خۆیەتی، لە لێدوانێكدا بۆ "وشە" گوتی، گۆرانی "یار"م بڵاو كردەوە كە تێكست و میلۆدی  گۆرانیەكە لەلایەن زانا عەبدوڵایی  و ئاڕێنج زانا عەبدوڵایی و كەمان و میكس و ماسترین لەلایەن ئارتین عەبدوڵایی كراوە. 

ڕوونیشی كردەوە كە گۆرانییەكە ئاوازێكی رەسەنی هەیە و لەماوەی رابردوودا كاری زۆری لەسەر كراوە، بۆیە لێرەوە دەمەوێ‌ پێشكەشی هەوادارانی بكەم. 


 


وشە - وشه‌