لە سنە خەڵاتی "قەڵەمی هەژار" درایە شەش نووسەری دیاری كورد

:: AM:09:58:31/05/2025 ‌
رێوڕەسمی دابەشكردنی خەڵاتی "قەڵەمی هەژار" بەڕێوەچوو، تێیدا چەند نووسەری كورد لە پای نووسین و خزمەتیان لە بواری وێژەی كوردیدا خەڵات كران.
 
ناوەندی توێژینەوەی كوردستانناسیی زانكۆی كوردستان لە شاری سنەی رۆژهەڵاتی كوردستان، لە رۆژانی 28 و 29ی ئایار، یەكەم خولی خەڵاتی "قەڵەمی هەژار"ی بۆ نووسین و ئەدەبی كوردی رێكخست.

براوەی خەڵاتەكان: لە بواری رۆمان: جەبار جەمال غەریب خەڵات كرا،   لە بواری مێژوو: ئیسماعیل شەمس خەڵات كرا، لە بواری فەلسەفە: د. محەمەد كەمال خەڵات كرا،  لە رەخنەی ئەدەبی و شێوازناسی: عەبدولڕەحمان ئاداك كە خەڵكی باكوری كوردستانە خەڵات كرا. لە بواری  فەرهەنگنووسی: سەڵاح پایانیانی و لە بواری كۆمەڵناسی: عەلی رەحمەتی خەڵات كران.
 
د. یادگار كەریمی سكرتێری رێوڕەسمی دابەشكردنی خەڵاتی (قەڵەمی هەژار) رای گەیاند، 941 بەرهەم بۆ سكرتاریەتیی رێوڕەسمی دابەشكردنی خەڵاتەكان نێردرابوون، لیژنەی دادوەران شەش بەرهەمیان هەڵبژارد بۆ پێدانی خەڵاتی تایبەت و 32 بەرهەمیش بۆ رێزلێنان.
 
84  كەس ئەندامی لیژنەی دادوەران بوون لە ناوخۆ و دەرەوەی رۆژهەڵاتی كوردستان. د. نەجمەدین جەباری سكرتێری زانستیی رێوڕەسمی دابەشكردنی خەڵاتی قەڵەمی هەژاریش رای گەیاند، زۆرترین بەرهەمی بۆیان نێردراوە، وەرگێڕان بووە و 74٪ی ئەوانەی بەرهەمیان ناردووە پیاو و 36٪یشیان ژنن.
 



وشە - سۆران عەزیز