لە ڕۆژانی جەژندا فیلمی سینەمایی "هیچ" لە شارەكانی هەرێمی كوردستان نمایش دەكرێت كە ناوەڕۆكی فیلمەكە باس لە چیرۆكێكی هەڵەبجە دەكات.
فیلمی سینەمایی "هیچ" لە دەرهێنانی دیاكۆ بایز و ئاسۆ بایزی نووسەر و سیناریۆنووس، لە یەكەم ڕۆژی جەژنی قوربان لەسەر شاشەی سینەماكانی شارەكانی سلێمانی، هەولێر، دهۆك، سۆران و كەركووك نمایش دەكرێت و لە ڕۆژانی دواتریش بەردەوام دەبێت.
ماوەی فیلمەكە یەك سەعات و 47 خولەكە، 11 هونەرمەند كاری نواندنی سەرەكییان تێدا كردووە و دیارترینیان بریتین لە محەمەد شێروانی، سەحەر دەروێش، ژیان ئیبراهیم خەیات و ڕزگار باهیر، لەگەڵ ئەوەشدا چەند هونەرمەندی تر ڕۆڵی تێدا دەگێڕن لەوانە چنوور عەباس كەمەندی، كابان حەمید، شەونم محەمەد، شانیا كەیوان، زانست بەرزنجی، ئاری كەدی، ئاكۆ شەریف، وشیار بابە، یاسین عومەر و سیما سەروەر.
هاوكات فیلمی سینەمایی "هیچ" چیرۆكێكی هەڵەبجەیە و باس لە بەسەرهاتی كۆڕێكی هەژار دەكات بە ناوی هەردی كە شوفێری تاكسییە. هەردی بە رێكەوت لەگەڵ ژنێك بەناوی بەهار ئاشنا دەبێت و بەوهۆیەوە دەبینێت هاوژینی بەهار پێویستی بە گورچیلەیە و نەخۆشە، هەردی گورچیلەی خۆی دەبەخشێت بە هاوژینی بەهار، دوای بەخشینی گورچیلەیەكی چیرۆكێكی نەبیستراو ئاشكرا دەبێت.