شادی نه‌جمه‌دین خانمه ئه‌كته‌ری به‌توانا كه ماوه‌یه‌كه هاتووه‌ته ناو بواری نواندن، ده‌رچووی په‌یمانگه‌ی هونه‌ره جوانه‌كانی سلێمانییه له به‌شی هونه‌ری شانۆ، ئێسته‌ش له به‌رنامه‌ی مال و سه‌عدی به‌شداره و یه‌كێكه له ئه‌كته‌ره چالاكه‌كان. له دیمانه‌یه‌كدا بۆ ''وشه'' باس له به‌رهه‌م و كاره‌كانی ده‌كات.
خه‌ونی تۆ چییه له كای هونه‌ریدا؟
خه‌ونم له كاری هونه‌ریدا ئه‌وه‌یه جێگه‌ی خۆم بكه‌مه‌وه له‌ناو دڵی بینه‌ره‌كان و لێم ڕازی بن، بتوانم خزمه‌ت بكه‌م به هونه‌ری كوردی .
له‌ناو هونه‌رمه‌ندانی ئافره‌ت ڕكابه‌ری یه‌كتر هه‌یه؟
بێگومان ركابه‌ری نه‌ك له نێوان خانمه هونه‌رمه‌نده‌كان، به‌ڵكو له ناو هونه‌رمه‌نده پیاوه‌كانیش هه‌یه، ئیتر له‌وانه‌یه هه‌ر كه‌سێك به هۆكاری جیاواز بێت.
له كاتی ڕۆڵگێڕان ترسی چیت هه‌یه؟
هیچ ترسێكم نییه و له توانای خۆم ڕاده‌بینم به سه‌ركه‌توویی بچمه سه‌ر شاشه، به‌ڵام هه‌میشه له كاتی نواندندا بیر له‌وه ده‌كه‌مه‌وه بتوانم ئه‌و كه‌سایه‌تییه‌ی پێم دراوه به‌رجه‌سته‌ی بكه‌م و هه‌قی ته‌واوی پێ بده‌م كه په‌یامه‌كه بگات به بینه‌ران .
كێ به‌هاوخه‌م و دڵسۆزی خۆت ده‌زانیت له كاری هونه‌ری؟
بێگومان خێزانه‌كه‌م به‌تایبه‌ت هاوسه‌ره‌كه‌م، دوای په‌یمانگه ماوه‌یه‌كی زۆر دابڕام له كاری هونه‌ری، به‌ڵام ئه‌وه‌ی هانی دام دووباره ده‌ست پێ بكه‌مه‌وه، هاوسه‌ره‌كه‌م بوو كه زۆر پاڵپشتیی لێ كردم.
حه‌ز له چ ڕۆڵێك ده‌كه‌یت یان ئه‌و رۆڵه چییه كه ناته‌وێ به‌رجه‌سته‌ی بكه‌یت؟
هه‌موو ڕۆڵێك بۆ من چێژی خۆی هه‌یه و ده‌توانم هه‌موو ڕوڵێك به‌رجه‌سته بكه‌م، ئێمه كه بووینه ئه‌كته‌ر ده‌بێ ئاماده بین ده‌رهێنه‌ر هه‌ر ڕۆڵێكمان پێ بدات به‌رجه‌سته‌ی بكه‌ین، ئه‌مه بۆ هه‌ندێك ئه‌كته‌ر قورسه كه به‌شێوه‌ی ئه‌كادیمی نه‌یخوێندبێت، به‌ڵام نامه‌وێت رۆڵێك بگێڕم له‌گه‌ڵ كولتوورم نه‌گونجێت.
له كاری هونه‌ری چ شتێك زۆر تووڕه‌ت ده‌كات؟
هه‌میشه باسی ئه‌وه ده‌كه‌م ئێمه ئه‌و هه‌موو ئه‌كته‌ره باشه‌مان هه‌یه، به‌شێوه‌یه‌كی ته‌واو ئه‌كادیمی خوێندوویانه، بۆ ئه‌وه هه‌م ده‌رهێنه‌ریش هیلاك نابێ، سه‌ره‌ڕای ئه‌و هه‌موو ئه‌كته‌ره‌ی هه‌ن كه ساڵانه په‌یمانگه ته‌واو ده‌كه‌ن، كه‌چی له‌گه‌ڵ رێزمدا زۆرینه‌ی ده‌رهێنه‌ره‌كانی ئێمه ئه‌كته‌رانی بیانی ده‌هێنن، له‌به‌رئه‌وه‌ی خه‌ڵكی خۆمان ئاماده نین به‌و بڕه پاره‌یه رۆڵه‌كه بگێڕن.
له‌و كارانه‌ی تا ئێسته به‌شداریت تێدا كردوون، له كامیان زیاتر ڕازیت و له كامیان ڕه‌خنه‌ت له خۆت گرتووه؟
له هیچ كارێكی خۆم په‌شیمان نیم و هه‌ر كارێك كردبێتم ئه‌زموونێك بووه بۆم، وه‌ك ره‌خنه‌ش نیمه، به‌ڵام هه‌میشه هه‌وڵ ده‌ده‌م باشترین نواندن بكه‌م و توانای خۆم به‌كار بهێنم بۆ هه‌ر كارێكی نوێ.
وشه\ئه‌حمه‌د تاریق