غەزەل مستەفا گۆرانییەك پێشكەش بە دایكی دەكات

:: AM:10:22:10/06/2025 ‌
غەزەل مستەفا لە پێگەی تایبەتی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتیی ئینستاگرام، ڤیدیۆیەكی نوێی خۆی بڵاو كردەوە و دەڵێت، ئەم گۆرانییە جوانە پێشكەش دەكەم بە دایكی خۆشەویستم، ئێوەش ‌پێشكەشی‌ دایكتانی بكەن‌ و بۆیانی بنێرن.

غەزەل مستەفا خەڵكی شاری سەردەشتی ڕۆژهەڵاتی كوردستانە و لە پاش بەشداریكردنی لە پرۆگرامی كورد ئایدڵ و سەركەوتنی بۆ قۆناغی كۆتای پرۆگرامەكە، ناوبانگێكی زۆری بە دەست هێنا و ئێستەش خاوەنی چەندان بەرهەمی هونەرییە.



وشە - سۆران عەزیز