دەروون كاروان بەرهەمێكی بە ناوی "دابێنە" بڵاو كردەوە

:: AM:10:10:12/06/2025 ‌
گۆرانیبێژی لاوی كورد دەروون كاروان بەرهەمێكی نوێی بەشێوەی ڤیدیۆ كلیپ بڵاو كردەوە. 

دەروون لە كەناڵی یوتیوبی تایبەتی خۆی، بەرهەمی "دابێنە"ی بڵاو كردەوە كە تێكستی محەمەد شوعاعییە و موژین ئاوازەكەی بۆ داناوە، ئەفشین شوكری كاری ئەڕێنجمێنتی كلیپەكەی ئەنجام داوە.

"شیرین زمانم، شیرین تر لە گیانم، مان و نەمانم بە تۆوە بەندە، مەهێڵە هەمبێت هەر شتێك ناوی خەم بێت، بادووریت كەم بێت، هیچ هەر ئەوەندە". 

دەروون كاروان خەڵكی ڕەواندزە و لە سوید لە دایك بووە، ئێستە لە كوردستان نیشتەجێیە، لە ماوەكانی رابردوودا زیاتر لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان دەركەوتنی هەبوو و بەرهەمی هونەرمەندانی تری دەگوتەوە كە زیاتر بە گۆرانیی (تۆ نانویت)ی هونەرمەندی دیاری كورد (حەمید بانەیی)، ناوبانگی دەركرد و لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكاندا بینەرێكی زۆری هەبوو، هەروەها بەرهەمی (من ئەڕۆم) یەكەم كاری هونەری تایبەت بەخۆی بوو كە بەشێوەی ڤیدیۆ كلیپ بڵاوی كردەوە.



وشە - سۆران عەزیز