"ڕۆماننووس و ژیان" نوێترین بەرهەمی وەرگێڕدراوی نووسەر و ڕۆژنامەنووس هێمن مەحموودە و بڵاو كرایەوە.
لەبارەی ناوەڕۆكی كتێبەكەیەوە هێمن مەحموود بە "وشە"ی گوت، كتێبەكە زیاتر لە 280 لاپەڕەیە و دوو بەشی سەرەكییە، بەشێكیان لە چەندان گوتار و لێكۆڵینەوەی هەمەچەشنی ئەدەبی و هونەری و لێكۆڵینەوەیەكی خودی وەرگێڕ لەسەر مەلا عەلیی شاعیر پێكدێت، بەشی دووەمیشی بریتییە لە سێ چاوپێكەوتن كە لەگەڵ هەرسێ ڕۆماننووس "خوان ڕۆڵفۆ، هارۆكی مۆراكامی، گۆنتەر گراس" كراون.
هێمن مەحموود نووسەر و ڕۆژنامەنووسە و لە دەربەندیخان نیشتەجێیە، جگە لە چەند كتێبێكی وەرگێڕدراو، خاوەنی كۆمەڵە چیرۆكێك و ڕۆمانێكیشە بەناوی "دوایین خەونی سوهەیلا"، رۆژانەش بە كاری ڕۆژنامەوانییەوە سەرقاڵە.