په‌ریا ئه‌سه‌دی خانمه گۆرانیبێژ كه قوتابییه‌كی نوێی هه‌ڵكه‌وت زاهیره، ئه‌و خه‌ڵكی مەریوانە، به‌ڵام 19 ساڵه له ده‌ره‌وه‌ی وڵات ده‌ژیت. ئه‌و له چاوپێكه‌وتنێكدا بۆ ''وشه'' ئاشكرای كرد كه له‌گه‌ڵ هه‌ڵكه‌وت زاهیر خه‌ریكی كارێكی هونه‌رییه.
بۆچی له ناو ئه‌م هه‌موو بواره‌دا بواری گۆرانیبێژیت هه‌ڵبژارد؟
هه‌ر له منداڵییه‌وه عاشقی هونه‌ر بووم، زۆر گوێم له ده‌نگی شه‌جه‌ریان و هایده ده‌گرت، تا ئه‌مڕۆ توانیم خۆم له ناو هونه‌ری گۆرانیدا بدۆزمه‌وه.
كاركردن له بواری هونه‌ریدا سه‌خته یان ئاسانه؟
حه‌زێكی زۆرم بۆ هونه‌ر هه‌یه، ئه‌گه‌ر نا كاركردن له بواری هونه‌ریدا به‌ڕاستی سه‌خته.
ئاشنابوونت له‌گه‌ڵ مامۆستا هه‌ڵكه‌وت زاهیر چۆن بوو؟
راستی من كاره‌كانی مامۆستا هه‌ڵكه‌وتم بینیبوو كه كاری جوان و تایبه‌ت بۆ هونه‌رمه‌ندان ده‌كات، بۆیه له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان پێوه‌ندیم پێوه كرد و ئه‌ویش ده‌نگمی تاقی كرده‌وه و گوتی، ده‌نگت خۆشه توانای باشت هه‌یه و ده‌توانم كارت له‌گه‌ڵدا بكه‌م.
كاركردن له‌گه‌ڵ مامۆستا هه‌ڵكه‌وت زاهیر چۆنه؟ هه‌ندێك له قوتابییه‌كان ده‌ڵێن له كاتی پرۆڤه قوتابی ماندوو ده‌كات.
كاركردن له‌گه‌ڵ مامۆستا هه‌ڵكه‌وت زاهیر قورس نییه، چونكه كه‌سێكی نه‌رم و له‌سه‌رخۆیه، به‌ڵام كه‌سێكی زۆر رژده و ده‌بێت له كاتی خۆی له ستۆدیۆ بیت و له كاركردن زۆر رژده، زۆریش خۆشحاڵم به كاركردن له‌گه‌ڵی.
چ شتێك وای له تۆ كرد گۆرانی بڵێیت؟
یه‌كێك له ئاواته‌كانم ئه‌وه بوو ببم به گۆرانیبێژ، چونكه خۆیشم له ده‌ره‌وه‌ی وڵاتم، بۆیه به‌شێكیش غه‌ریبی وای لێ كردم ببم به گۆرانیبێژ .
زۆر له هونه‌رمه‌نده ناوداره‌كان ده‌ڵێن به‌هۆی هونه‌ره‌وه قوربانیمان داوه و زۆر شتمان له ده‌ست داوه، تۆ خۆت بۆ ئه‌م قوربانیدانه ئاماده كردووه؟
به‌ڵێ خۆم داناوه بۆ له‌ده‌ستدانی كۆمه‌ڵێك شت.
زۆر كه‌س ده‌ڵێن ئه‌وانه‌ی هونه‌ر ده‌كه‌ن چاویان له ده‌وڵه‌مه‌ندبوونه و هونه‌ر بۆ ده‌وڵه‌مه‌ندبوونی خۆیان ده‌كه‌ن، ئه‌وه‌یان راسته؟
من چاوم له پاره نییه و هونه‌ر بۆ پاره ناكه‌م، چونكه هه‌ژاری و ده‌وڵه‌مه‌ندی و ژیانی مامناوه‌ندیم بینیوه، ئێسته‌یش كه‌سێكی ده‌وڵه‌مه‌ند نیم، به‌ڵام چاوم له پاره‌ی هونه‌ر نییه و خۆم سپۆنسه‌ری به‌رهه‌مه‌كانی خۆم ده‌كه‌م، ته‌نیا حه‌ز ده‌كه‌م كاتێك مردم ناوبانگم هه‌بێت.
كه‌س پێی گوتوویت تێكه‌ڵ به هونه‌ر مه‌به ناتگه‌یه‌نێت به هیچ؟
زۆر له هاوڕێكانم پێیان گوتم تێكه‌ڵی هونه‌ر مه‌به، هونه‌ر سه‌خته و ناتگه‌یه‌نێت به‌هیچ، به قسه‌ی كه‌سم نه‌كردووه و ته‌نیا روخسه‌تم له خێزانه‌كه‌م وه‌رگرتووه، ئه‌وجا هاتووم بۆ ناو دنیای هونه‌ر.
ده‌ڵێن هه‌ر كه‌سێك تاڵی و خۆشی و ناخۆشی و دابڕان و بێ وه‌فایی له عیشق نه‌بینیبێت، ناتوانێت گۆرانی به‌سه‌ر عیشقدا بڵێت، تۆ كامه‌ت بینیوه له‌مانه؟
به‌ڵێ راسته كه‌سێك عاشق ده‌بێت غه‌ریبیی چێشتبێت، بێكه‌سی و ته‌نیایی بینیبێت، ده‌ردێكی هه‌بێت تا گۆرانی بڵێت، بۆیه منیش غه‌ریبیم چێشتووه و عاشق بووم، ته‌نیایی بێنازییم بینیوه، به‌ڵام گۆرانی ئارامی كردوومه‌ته‌وه.
وشه\ ئه‌حمه‌د تاریق