داكۆتا جۆنسن رەخنە لە هۆڵیوود دەگرێت

:: AM:11:02:17/06/2025 ‌
داكۆتا جۆنسن ئەكتەری ناسراوی ئەمەریكی، رەخنەیەكی زۆر لە  هۆڵیوود دەگرێت و  بە "بێسەروبەریی" ناوی دەبات و پێی وایە بەشێك لەكارەكانیان دووبارەن.

داكۆتا لە نوێترین چاوپێكەوتنی لەگەڵ شۆن ئیڤانس لەبارەی هۆڵیوودەوە رای گەیاند، "سەختە ببینیت بڕیاری داهێنەرانە لەلایەن لیژنەی بڕیاردەرانەوە بدرێت، چونكە هەندێكیان تەنانەت سەیری فیلمەكان ناكەن و هیچیان لەبارەوە نازانن".

ئەو هونەرمەندە باسی لەوەش كرد، زۆر كات فیلمەكان دووبارە دەكرێنەوە كە هەمان چیرۆكن پێشتر كاری لەسەر كراوە، بینەریش ئەوەی ناوێت، بۆیە فیلمەكان بیرنەریان لە دەست داوە، چونكە بینەر كاری نوێ و ئەزموونی نوێی دەوێت، ئەمەش  بێسەروبەرییە.

داكۆتا جۆنسنی تەمەن 35 ساڵ باس لەوە دەكات، كاری فیلم لە هۆڵیوود زەحمەت بووە و ئاسانكاری ناكەن، ئەمەش هونەرمەندانی ماندوو كردووە.

داكۆتا جۆنسن لەگەڵ ئەوەی پێشتر خەڵاتی خراپترین ئەكتەری پێ بەخشرا، لە كۆتا  فیلمی بەناوی "Materialists"، لەگەڵ پێدرۆ پاسكاڵ و كریس ئیڤانس، رۆڵی بینیوە، شارەزایانی بواری فیلم بە ئەرێنی لەبارەیەوە دەدوێن.

داكۆتا مەیی جۆنسن  لەچواری تشرینی یەكەمی 1989 لەدایكبووە،  ئەكتەرێكی ئەمەریكییە. داكۆتا لە زنجیرەی سیتكەمی (Ben and Kate) لە ساڵی 2012 ناوبانگی دەكرد. بەشداربوو لە فیلمەكانی (The Social Network)، (21 Jump Street , (Need For Spped. یەكێ لەو فیلمە سەركەوتووانەی جۆنسن تێیدا بەشداربوو فیلمی (Fifty Shades of Grey) بوو كە تێیدا ڕۆڵی ئاناتاسیا ستیڵی دەبینی. جگە لەمانەش جۆنسن لە ساڵی 2015 لە فیلمی (A Bigger Splash) دەركەوت، لە فیلمی ژیاننامەیی وایتی بەلگەر لەپاڵ ئەكتەر جۆنی دێپ دەركەوت لە فیلمی ڕێوڕەسمی ڕەش



وشە - سۆران عەزیز