سەیران عوسمان گۆرانی بۆ كوڕەكەی دەڵێت

:: AM:10:00:30/06/2025 ‌
هونەرمەند سەیران عوسمان نوێترین بەرهەمی بەناوی "رەهەند" لە رۆژی لەدایكبوونی كوڕەكەی بڵاو كردەوە.

سەیران عوسمان ڤیدیۆ كلیپی "رەهەند"ی بڵاو كردەوە كە وەك خۆی دەڵێت، گۆرانییەكەی بۆ كوڕەكەی گوتووە و لە رۆژی لەدایكبوونیدا بڵاوی كردووەتەوە.

سەیران دەڵێت:  موزیكی بەرهەمەكە لەلایەن سمكۆ فەیزییەوە كاری بۆ كراوە و میكس و ماسترینگی لەلایەن عەلی شەریفزادەوە بۆ ئەنجام دراوە.

‎سەیران عوسمان لە رۆژهەڵاتی كوردستان لە دایك بووە، سەرەتا بە كاری پێشكەشكاری دەستی پێ كردووە، دواتر بە گوتنی چەند گۆرانییەكی فۆلكلۆری دەستی بە كاری هونەریی كرد، هاوسەری سەهەند وەیسی كوڕەكەی عەزیز وەیسییە.



وشە - سۆران عەزیز