تارا حه‌سیب شێوه‌كارێكی به‌توانایه و له بواره‌كه‌ی خۆیدا به "تارا زه‌نگه‌نه" ده‌ناسرێته‌وه. ئه‌و كه ده‌رچووی په‌یمانگه‌ی هونه‌ره جوانه‌كانی سلێمانی 2010- 2011یه، ئێسته وه‌ك مامۆستا خزمه‌ت ده‌كات و تا ئێسته سێ پێشانگه‌ی تایبه‌ت به‌هۆی هه‌یه و زیاتر له 60 پێشانگه‌ی هاوبه‌شیش به‌شداریی كردووه. "وشه" له‌م دیمانه‌یه‌دا وه‌ڵامی چه‌ندان پرسیاری لێ وه‌رگرتووه و بڵاوی ده‌كاته‌وه.
چۆن بوو هونه‌ری شێوه‌كاریت هه‌ڵبژارد؟
له منداڵییه‌وه خولیای وێنه‌كێشانم هه‌بوو، بۆیه به‌پێی قۆناغه‌كانی خوێندن، دواتر له رێگه‌ی په‌یمانگه‌ی هونه‌ره جوانه‌كانه‌وه ئه‌و به‌شه‌م هه‌ڵبژارد و گه‌شه‌ی زیاتریشم پێ دا.
شێوه‌كاری له‌لای تۆ چی ده‌گه‌یه‌نێ؟
شێوه‌كاری ده‌ربڕینی ناخی مرۆڤه و تێڕوانینه له شته‌كانی ده‌وروبه‌رمان، به‌هره‌یه‌كی خواییه كه به هه‌ندێك له مرۆڤه‌كانی ده‌به‌خشێ، دواتریش خستنه‌ڕووی هه‌ندێ بابه‌ت و باسكردنی موعاناتی كه‌سه‌كانه.
شێوازی كاركردنی تۆ له بواره‌كه چۆنه؟
له چه‌ندان شێوازی جیاوازدا كارم كردووه، به‌ڵام ئێسته زیاتر ئیشی ستیلایڤ ده‌كه‌م.
له نێوان به‌هره و ئه‌زموون خۆت له كامیاندا ده‌دۆزیته‌وه؟
ئه‌زموون و به‌هره هه‌ردووكیان، چونكه نیگاركێشی به‌هره‌یه و خودا له منداڵییه‌وه به مرۆڤی ده‌به‌خشێت، به‌ڵام ئه‌زموون به‌پێی كاته‌كان و ساڵه‌كان دێته پێشه‌وه و تواناكانی هونه‌رمه‌ند زیاتر پێش ده‌كه‌وێت.
چۆن له رێگه‌ی هونه‌ره‌وه گوزارشت له ئافره‌ت ده‌كه‌یت؟
بێگومان ڕێگه زۆره بۆ ئه‌وه‌ی گوزارشت له ئافره‌ت بكه‌ی، جگه له ڕۆژی هه‌شتی مارس كه ڕۆژی ژنانه، هاوكات باس له جوانیی ئافره‌ت و ئازایه‌تی و بوێری و له‌گه‌ڵیدا مه‌ینه‌تییه‌كانی، وه‌ك كوشتنی به ناحه‌قی ژنان، هه‌روه‌ها دایكایه‌تی ئافره‌ت و قوربانیدان له‌وباره‌یه‌وه، بۆیه چه‌ندان شتی تر كه ده‌توانرێ له ڕێگه‌یانه‌وه گوزارشت له ئافره‌ت بكرێت.
له رێگه‌ی تابلۆكانته‌وه تیشك ده‌خه‌یته سه‌ر چ بابه‌تێك؟
ئه‌و بابه‌تانه زۆرن كه له ڕێگه‌ی هونه‌ره‌وه گوزارشتم لێ كردوون، وه‌ك جوانیی سروشتی كوردستان، نا بۆ ماده‌ی هۆشبه‌ر، ڕۆژی ژنان، نه‌خۆشی و مه‌ینه‌تییه‌كانی كورد، ئه‌شكه‌نجه‌ی پێشمه‌رگه له‌لایه‌ن رژێمی به‌عسی رووخا‌و، بابه‌تی فۆلكلۆری و ستیلایڤ و منداڵ و زۆری تر.
شێوه‌كاری تا چه‌ند پێوه‌ندیی به بواره‌كانی شانۆ و سینه‌ما و موزیكه‌وه هه‌یه؟
هونه‌ر هه‌موو پێوه‌ندی به‌یه‌كه‌وه هه‌یه ته‌واوكه‌ری یه‌كن، كه هونه‌رمه‌ند وێنه ده‌كێشێ و له كاتی وێنه‌كێشان، موزیكێكی خاو لێده‌دات بۆ ئه‌وه‌ی كه‌شێكی ئیشكردن دروست بكات، یان وێنه‌ی به‌سه‌رهاتی فیلمێك دروست ده‌كه‌یت به تابلۆ، مرۆڤ هه‌موو ژیانی هونه‌ره، شێوازی نانخواردنی و شێوازی جلپۆشینی و شێوازی به ڕێگه‌دا ڕۆیشتنی، سه‌رجه‌میان جۆرێكن له هونه‌ر.
تا چه‌ند له كوردستان بایه‌خ به شێوه‌كاری و پێشانگه ده‌درێت؟
به‌پێی پێویست خه‌ڵك نایه‌ن بۆ پێشانگه و تابلۆ ناكڕن و پاره‌ی زۆری پێ ناده‌ن، بۆی وه‌ك وڵاتانی ئه‌وروپاش حكوومه‌ت گرنگیی پێ نادات، هه‌رچه‌نده هه‌موو وڵاتێك به هونه‌ره‌كه‌ی پێش ده‌كه‌وێت و ناوبانگ ده‌رده‌كات.
چ شتێك كاریگه‌ریی ده‌كاته سه‌ر كاره هونه‌رییه‌كانت؟
جوانییه‌كانی سروشت كاریگه‌ریم له‌سه‌ر دروست ده‌كه‌ن كه ئیلهامی هونه‌رمه‌ندانه، یان خوڵقاندنی ژیانێكی ناخۆش بۆ خه‌ڵك.
چ بابه‌تێكی سه‌ره‌كی له تابلۆكانتدا زاڵه؟
جوانی دروستكراوه‌كانی خوای گه‌وره و جوانی شته‌كانی ده‌وروبه‌رم له ئیشهكانمدا زاڵه.
ئایا مه‌رجه هه‌موو تابلۆیه‌ك پڕ نهێنی و شاراوه بێت؟
نا مه‌رج نییه هه‌موو تابلۆیه‌ك پڕ نهێنی و شاراوه بێت، هه‌ندێك جار وا پێویست ده‌كات به شێوازێكی ڕوون و ئاشكرا بابه‌ته‌كه بكێشیت بۆ ئه‌وه‌ی هه‌موو كه‌سێك لێی تێبگات و په‌یامه‌كه‌ت بگات.
وشه/ ئه‌حمه‌د تاریق