خێزان و هاوڕێیانی رایان گەیاند، ئەمڕۆ سەعات سێی سەر لە بەیانیی لالە عەبدەی شێوەكار و مامۆستای هونەر، لە تەمەنی 78 ساڵیدا كۆچی دوایی كرد.
لالە عەبدە یەكێك لە دیارترین هونەرمەندە شێوەكارەكانی كورد بوو كە لە ئاستی ناوخۆ و دەرەوەش لە بواری شێوەكاری زۆر ناسرابوو.
لەم ماوەیەدا ئەمە دووەمین هونەرمەندی گەورەی بواری شێوەكارییە كۆچی دوای بكەن، لە رۆژانی پێشووش هونەرمەند قەرەنی جەمیلی شێوەكار كۆچی دوایی كرد.
لالە عەبدە بەردەوام كەسێكی چالاك بووە و جگە لە تابلۆكانی، چەندان نووسین و بەرنامەی لەسەر شێوەكاری هەبوو و دەورێكی گرنگی لە پێشڤەچوونی هونەری كوردی بەتایبەت شێوەكاری هەبووە.