پەڕەسێلكە ناوی یەكەمین فیلمی سینەمایی كوردییە لە ژانری هەواڵگری و نهێنی و سەركێشییە، پەردە لەسەر دیوە شاراوەكان لادەبات و نهێنییەكان ئاشكرا دەكات.
ئەمڕۆ یەكشەم 24ـی ئاب، كارۆخ ئیبراهیم دەرهێنەری فیلمەكە، بە "وشە"ـی راگەیاند، ئەو فیلمە بەپێی ناوەڕۆكەكەی، بڕیارە لە مانگی ئەیلوول بڵاو بكرێتەوە و بەهێزترین فیلمی هەواڵگریی كوردی دەبێت.
دەشڵێت، ناوەڕۆكەكەی لە ژانری هەواڵگری و نهێنی و سەركێشییە، پەردە لەسەر دیوە شاراوەكان لادەبات و نهێنییەكان ئاشكرا دەكات.
فیلمەكە لە دەرهێنانی كارۆخ ئیبراهیم حەكیمە و لە نووسینی كامەران خۆشناو و كارۆخ ئیبراهیمە.
ئەكتەرە سەرەكییەكانی فیلمەكە پێكدێن لە دانیە قادر ناسراو بە روحیەزا لەگەڵ هەڵمەت عومەر، بژار سەعدی، یوسف عوسمان، ئاری محەمەد رەشید و هۆنیا كەمال ڕۆڵ دەبینن.