فیلمی "زەوی سەخت و ئاسمان دوور" بەمزووانە لە سلێمانی نمایش دەكرێت

:: PM:01:00:27/08/2025 ‌
ماوەیەكە لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان رێكلامێكی بەربڵاو بۆ فیلمێك دەكرێت كە هەموو بە كارێكی گەورە ناوی دەبەن. فیلمی "زەوی سەخت و ئاسمان دوور" بڕیارە لە مانگی داهاتوو لە سینەماكانی سلێمانیدا نمایش بكرێت.

فیلمەكە باس لە دۆخێكی ناهەموار و پڕ تەنگژە دەكات، باس لە پیاوێكی 60 ساڵ دەكات كە گیرۆدەی دەردێكی دەروونی بووە و بەردەوام خەونی ناخۆش دەبینێت، هەمووش شت وەك شتێكی شووم لە ژیانیدا دەردەكەوێت. د. مەنسوور تەیفووری و دەرهێنەر پێكەوە سیناریۆكەیان نووسیوە.

هەوراز محەمەد دەرهێنەری فیلمەكە بۆ "وشە" گوتی، لە رۆژی 10ی ئەیلوولدا فیلمەكە یەكەم نمایشی لە سلێمانی دەبێت، دواتر دەبرێتە شارەكانی تری هەرێمی كوردستان.

بەگوتەی دەرهێنەری فیلمەكە، پاڵەوانانی سەرەكیی فیلمەكە پێكدێن لە هونەرمەندان "بەختیار پەنجەیی، مریەم بووبانی، ئەژدەر سازگار، دیمەن زەندی" و بە بەشداریی چەندان ئەكتەری تر.





وشە - سۆران عەزیز