تیمێكی شوێنه‌وارناسی له شاری شوێنه‌واریی پیره له ئادیامانی توركیا، توانیان په‌یكه‌رێكی بچووكی پاتیاكۆس بدۆزنه‌وه كه به خواوه‌ندی میسر ناسراوه، ده‌ستكه‌وته‌كه به شتێكی ده‌گمه‌ن هه‌ژمار ده‌كرێت.
محه‌مه‌د ئه‌لقان به‌ڕێوه‌به‌ری مۆزه‌خانه‌ی ئادیامان به رۆژنامه‌نووسانی راگه‌یاند، چالاكییه‌كانی كنه و پشكنین له‌و گۆڕستانه‌ی كه به ''قادرمه‌ی تاهه‌تایی'' ناسراوه به‌رده‌وامی پێ ده‌درێت.
ئه‌و روونی كرده‌وه، له میانه‌ی چالاكییه‌كانیان توانیویانه گۆڕستانێك بدۆزنه‌وه كه بۆ دوو هه‌زار و 100 ساڵ له‌مه‌وبه‌ر ده‌گه‌ڕێته‌وه و كۆمه‌ڵێك په‌یكه‌ری تێدا بووه.
ژماره‌یه‌ك مۆروو و په‌یكه‌ری بچووك و پارچه‌ی شوێنه‌واری دۆزراونه‌ته‌وه، گرنگترینیان په‌یكه‌ری پاتیاكۆس خواوه‌ندی میسره، له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌دا په‌یكه‌ری 14 كه‌سایه‌تیی تر دۆزراونه‌ته‌وه كه مێژووه‌كه‌یان بۆ سه‌رده‌می نیهیلیستی ده‌گه‌ڕێته‌وه.
شاری پیره یه‌كێكه له پێنج شاره سه‌ره‌كییه‌كه‌ی سه‌رده‌می پاشایه‌تیی كۆماژن كه مێژووه‌كه‌ی بۆ سه‌رده‌می نیهیلیستییه‌كان ده‌گه‌ڕێته‌وه.