هیوا سوعاد: دەمانەوێ‌ هۆڵەكانی شانۆ لە هەولێر ئاوەدان بكەینەوە

:: PM:05:47:02/09/2025 ‌
سەرۆكی سەندیكای هونەرمەندانی كوردستان لقی هەولێر، باس لە ئایندەی شانۆ لە هەولێر دەكات و وەكخۆی دەڵێ‌، دەیانەوێ‌ هۆڵەكانی شانۆ لە داهاتوودا ئاوەدان بكەنەوە.

هونەرمەند هیوا سوعاد، بە "وشە"ی گوت، ئەمڕۆ لە سیمینارێكدا باس لە ئایندەی شانۆ لە هەولێر دەكەین، كە تا ئێستە بوونی شانۆ لە شارەكەدا وەك پێویست نییە. 

ڕوونیشی كردەوە كە ئەوان هەموو ئامانجیان ئەوەیە بە بەرهەمی گرنگ و شانۆیی هۆڵەكان ئاوەدان بكەنەوە، بۆیە وەكخۆی دەڵێ‌، كاتی ئەوەیە داهاتووی شانۆ لە هەولێر دیاری بكرێت. 

هەروەك رەخنەیشی هەبوو لەوەی كە بەرهەمە شانۆییەكان بینەری وەك پێویست نییە و دەبێت میكانیزمێك بۆ ئەوە بدۆزرێتەوە. 

سیمینارەكەی هونەرمەند هیوا سوعاد لەلایەن دەزگای رۆی بۆ بەڵگەنامەسازی و توێژینەوەی ستراتیجی رێكخراوە و سەعات حەوتی ئێوارە لە هۆڵی رۆی -لاكابیتاڵ لە دریم ستی بەڕێوە دەچێت.

وشە/ فەیسەڵ شێخانی 
  



وشە - وشه‌