وۆدی ئاڵن كه ده‌رهێنه‌رێكی سینه‌مایی ناوداری دنیای هۆڵیووده، له دیمانه‌یه‌كدا باس له‌وه ده‌كات كه دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا به‌رله‌وه‌ی بچێته ناو دنیای سیاسه‌ت، جیا له‌وه‌ی وه‌ك سه‌رمایه‌دار ده‌ركه‌وت، له فیلمێكی منیش‌دا وه‌ك ئه‌كته‌ر رۆڵی بینی و ئه‌كته‌رێكی زۆرباش و به ره‌وشت بوو.
پێگه‌ی
"ئیلاف" ئه‌مڕۆ چوارشه‌م سێی ئه‌یلوول بڵاوی كردووه‌ته‌وه، وۆدی ئاڵنی ده‌رهێنه‌ری سینه‌مایی، له دیمانه‌یه‌كدا له‌گه‌ڵ "بۆدكاست بێل ماهر"، به وردی باس له به‌هره‌كانی تره‌مپ سه‌رۆكی ئه‌مه‌ركا ده‌كات به‌رله‌وه‌ی بێته ناو سیاسه‌ت و ببێته سه‌رۆك، به‌تایبه‌تی وه‌ك ئه‌كته‌رێكی به ره‌وشت، تره‌مپ ده‌خاته به‌ر رۆشناییه‌وه و ده‌ڵێت، تره‌مپ خۆی كه‌سایه‌تییه‌كی كاریزمایی هه‌یه، له هه‌ر بوارێكدا كار بكات سه‌ركه‌وتوو ده‌بێت، وه‌ك ئه‌كته‌ریش كه‌سایه‌تییه‌كی زۆرباش و به ره‌وشته.
ئاڵن له‌باره‌ی تره‌مپه‌وه زیاتر ده‌ڵێت، خۆی وه‌ك ده‌رهێنه‌ر له‌ڕووی توانای نواندنه‌وه، زۆر سه‌رسامی كه‌سایه‌تیی تره‌مپ بوو، به‌تایبه‌تی ئه‌وكاته‌ی له فیلمی Celebrity له ساڵی 1998دا رۆڵی به تره‌مپ دابوو، به‌هره جوانه‌كه‌ی له‌و بواره‌یشدا ده‌ركه‌وت، ئێسته‌یش زۆر دڵخۆش ده‌بم جارێكی تریش كاری له‌گه‌ڵ بكه‌مه‌وه، چونكه ئه‌و ئه‌كته‌رێكی زۆرباشه و له‌گه‌ڵیدا ره‌وشتی به‌رزی له كاردا هه‌یه، هه‌ر شتێك پێم بگوتایه، رێك وه‌ك خۆی جێبه‌جێی ده‌كرد، بۆیه بۆم ده‌ركه‌وت به‌هره‌یه‌كی زۆر جوانی هونه‌ریی تێدایه.
ئاڵن ئه‌وه‌شی گوت، ئێسته‌یش ده‌توانم رێنوێنیی پێ بده‌م ئه‌گه‌ر ئه‌و رێنوێنیی منی پێویست بێت، به‌تایبه‌تی ئێسته بووه‌ته سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا، چونكه دڵنیام ئێسته‌یش ده‌توانم كاری زۆر گه‌وره‌ی له‌گه‌ڵ بكه‌م، به‌تایبه‌تی له بواری پیشه‌سازیی سینه‌ما.
له فیلمی Celebrity به پاڵه‌وانێتیی لیوناردۆ دی كابریۆ، گرته‌یه‌كی درێژی تێدایه كه تێیدا دۆناڵد تره‌مپ ده‌رده‌كه‌وێت، دیمانه له‌گه‌ڵ په‌یامنێری ته‌له‌ڤزیۆنی ده‌كات و تێیدا له‌باره‌ی پڕۆژه‌كانی داهاتووی قسه ده‌كات. بۆیه ئاڵن ده‌ڵێت تره‌مپ كه‌سایه‌تییه‌كی زۆرباشی كاریزمایی هه‌یه، هه‌ر كارێك بكات تێیدا سه‌ركه‌وتوو ده‌بێت، هاوكات له به‌رانبه‌ر كامێرادا كۆنترۆڵی پێ ده‌كرێت و رێزی زۆریش له‌و پیشه‌یه ده‌گرێت، بۆیه دواتر پێی سه‌یر بوو چووه‌ته بواری سیاسه‌ت.
دواتر ئاڵن گوتی، راستییه‌كه‌ی سیاسه‌ت هه‌موو ململانێ و سه‌رئێشه و پڕ له ئازاره، بۆیه ئێمه تره‌مپمان له یارییه‌كانی تیمی نیویۆرك نێكس ده‌بینی كه زۆر حه‌زی له یاریی گۆڵف بوو، زۆرجاریش له‌و یارییه رۆڵی دادوه‌ری ده‌بینی، له پێشبڕكێكانی شاجوانی به‌هه‌مانشێوه رۆڵی دادوه‌ری ده‌بینی، بۆیه تێناگه‌م بۆچی تره‌مپ له ناكاودا چووه‌ته ناو سیاسه‌ت و خۆی تووشی ئه‌و سه‌رئێشه‌یه كرد.