مێژووی نهێنیی پیلانگێڕییه‌كان، ناونیشانی كتێبێكه له‌لایه‌ن هۆگر ره‌حمان وه‌رگێردراوه‌ته سه‌ر زمانی كوردی، له كتێبه‌كه‌دا باس له گرنگترین ئه‌و رووداوه مێژووییانه ده‌كرێت كه به پیلانگێڕی ئه‌نجام دراون و كتێبه‌كه له هه‌ولێر له‌لایه‌ن ده‌زگای رۆساوه چاپ كراوه.
ئه‌مڕۆ دووشه‌م هه‌شتی ئه‌یلوول، هۆگر ره‌حمان به "وشه"ى راگه‌یاند، كتێبێكی بڵاو بووه‌ته‌وه كه له زمانی عه‌ره‌بی وه‌ریگێڕاوه و له‌لایه‌ن ده‌زگای رۆسا له هه‌ولێر چاپ كراوه. كتێبه‌كه دوو نووسه‌ر كاریان له دانانی كردووه ئه‌وانیش شا‌رلۆت كریجمایك و ڕۆسس جایلد.
هۆگر ره‌حمان كه بڕوانامه‌ی ماسته‌ری له مێژوو هه‌یه و له‌و بواره‌دا چه‌ندان كتێبی تری وه‌رگێڕاوه. ئاماژه‌ی به‌وه دا كه كتێبه‌كه ناونیشانه ته‌واوه‌كه‌ی به‌م شێوه‌یه‌یه : مێژووی نهێنی پیلانگێڕییه‌كان و پرۆسه‌ی داپۆشینی ڕاستییه‌كان. هه‌روه‌ها روونی كرده‌وه كتێبه‌كه له پێشه‌كییه‌ك و حه‌وت به‌ش پێكهاتووه و له دووتوێی 464 لاپه‌ڕه چاپ كراوه.
"له پێشه‌كیی ئه‌و كتێبه‌دا باس له تیۆری پیلانگێڕی ده‌كرێت كه تێیدا ئه‌م تیۆره، واته پیلانگێڕی به سه‌رده‌می زێڕینی خۆی تێپه‌ڕی، به‌تایبه‌تی له دوای ڕووداوه‌كانی 11ی سێپتێمبه‌ر له ئه‌مه‌ریكادا، هه‌روه‌ها به‌زۆری تیۆری پیلانگێڕی بریتییه له مێژوویه‌كی هاوچه‌رخ كه خه‌ڵكی قبووڵی ده‌كات ، له‌مه‌شدا نموونه‌ی مێژوویی ده‌هێنرێته‌وه، بۆ نموونه كاتێك هیتله‌ر ده‌ستی كرد به ئاگرتێبه‌ردانی رایخستاغ بۆ ناوزڕاندنی شیوعییه‌كان، ئه‌مه‌ش جۆره‌ها بیروڕای جیاوازی لێ كه‌وته‌وه. تیۆری پیلانگێڕی له‌مه‌دا ڕۆڵی گێڕا. بێگومان مردنی هیچ كه‌سێك له كه‌سه به‌ناوبانگه‌كان به‌بێ لێكدانه‌وه‌ی تیۆری پیلانگێڕی تێناپه‌ڕێت، بۆ نموونه ئایا دیانا كوژراوه یان نا؟ ئایا به‌ڕاستی نووسینگه‌ی لێكۆڵینه‌وه فیدراڵییه‌كان له پشت كوژرانی جۆن لینۆنه‌وه‌یه یان نا".
وه‌رگێڕی پیلانگیڕییه‌كان ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كات، له به‌شه‌كانی كتێبه‌كه‌دا چه‌ندان رووداوی مێژوویی گرنگ به ناونیشانی سه‌رنجڕاكێش باس كراون، وه‌ك (شێتی مافیا) و (پلانێكی ده‌زگای هه‌واڵگری ناوه‌ندی) و (سه‌رۆكی نووسینگه‌ی لێكۆڵینه‌وه فیدراڵییه‌كان) و (پیاوانی مافیا) و (غافڵكوژكردنی مالكولم ئێكس) و (بۆمبه سوتێنه‌ره‌كان )
له لێدوانه‌كه‌یدا بۆ "وشه" هۆگر ره‌حمان گوتی، "وشه‌ی پیلانگێڕیش له وشه‌یه‌كی لاتینییه‌وه هاتووه كه به مانای هه‌ناسه‌دان به‌یه‌كه‌وه دێت، ئه‌ویش ئاماژه‌دانه به دوو كه‌س یان زیاتر، كاتێك پلانێكی كار داده‌نێن و دواتر بڕیار ده‌ده‌ن ئه‌م پلانه له‌لایه‌نی تره‌وه بشارنه‌وه. له‌م ساڵانه‌ی دواییدا گرنگیدانێكی زۆر به تیۆره‌كانی پیلانگێڕی بوونی هه‌بوو، ئه‌مه‌ش هۆكارێكی زۆری له پشته‌وه بوو وه‌ك نه‌مانی باوه‌ڕ به ئاین و هیتر. بێگومان تیۆره‌كانی پیلانگێڕی نوێ نییه، بۆیه به‌دوای هه‌ندێك له نهێنییه سیاسییه مێژووییه‌كاندا ده‌گه‌ڕێین ".