تەیب قادر پێنج دیوانە شیعر بڵاو دەكاتەوە

:: AM:10:27:17/09/2025 ‌
تەیب قادر پێنج دیوانە شیعر پێكەوە بڵاو دەكاتەوە و رای گەیاند، كتێبەكان هەریەكە و سەربە دنیای خۆیەتی و تەنیا یەك هێڵ بە یەكتریان گرێ دەداتەوە، ئەویش هێڵی زمانە .

تەیب قادر گەنجێكی دانیشتووی هەولێرە و ماوەی چەند ساڵێكە شیعر دەنووسێت، پێشتریش چەند دیوانێكی بڵاو كردووەتەوە، دەنگێك نوێ و سەنگینی شیعری ئێستەی كوردییە.

كتێبە نوێیەكانی تەیب بریتین لە  "تیشكی زیندوو"، "ڕستە تاریكەكان"، "دەزانم شەوتان چ ڕەنگێكە"، "بانگی ناوی خۆم و خۆت دەكەم" و "كتێبێك لە گیای ئاوەدانی". 

لە لێدوانێكیدا بۆ"وشە" تەیب قادر گوتی، چاپ و بڵاوكردنەوەی كتێبەكان، بە هاوبەشی دەزگای ڕۆسا و ناوەندی تەم بڵاو دەبنەوە. 

كتێبێك لە گیای ئاوەدانی، چاپی دووەمە و چاپی یەكەمی لە ساڵی 2006 بڵاو بووەتەوە. 

ئەوەشی گوت، كتێبەكان هەریەكە و سەربە دنیای خۆیەتی و تەنیا یەك هێڵ بە یەكتریان گرێ دەداتەوە، ئەویش هێڵی زمانە.

بەبڕوای رەخنەگرانی شیعر، تەیب قادر زۆرجار بەدواداچوون بۆ تەوەری بوون و شوناس و بارودۆخی مرۆڤ دەكات. شیعری تەیب گوزارشت لە هەستێكی قووڵی حەسرەت و خەبات دەكات كە دەتوانرێت هاوتەریب بكرێت لەگەڵ دیدگەی نیتشە. نیتشە بە چەمكەكانی "سوپەرمان" و "ئیرادەی دەسەڵات" ناسراوە. ئەم بیرۆكانە دووپات لەسەر هێزی تاك و زاڵبوون و دروستكردنی بەهاكانی مرۆڤ دەكەنەوە لە دنیایەكی تایبەتدا.



وشە - سۆران عەزیز