عەبۆ و مام سەعید شانۆگەریی "پێكەوەژیان" نمایش دەكەن

:: AM:09:07:27/09/2025 ‌
 لە هەولێر شانۆیەك لەسەر پێوەندیی نێوان كورد و توركمان نمایش دەكرێت، شانۆكاران بەشێكیان توركمانی شارەكەن و دوو مانگە راهێنان لەسەر شانۆگەرییەكە دەكەن.

عەبۆ و مام سەعید لەگەڵ چەند هونەرمەندێكی تر، ئەمڕۆ شەموو 27ی ئەیلوول، شانۆی "پێكەوەژیان" لە هۆڵی بەڕێوەبەرایەتیی هونەری شانۆ لە هەولێر نمایش دەكەن.

هونەرمەند عەلی عەبدولباقی بۆ "وشە" گوتی، ستافی شانۆكە 11 كەسییە، ناوەڕۆكی شانۆگەرییەكە باس لە پێوەندیی لە مێژینەی نێوان كورد و توركمان دەكات و دوو مانگە پرۆڤەی لەسەر دەكەین، ئەمڕۆ دەست بەنمایش دەكەین و رۆژانی دواتریش بەردەوام دەبین.




وشە - سۆران عەزیز