په‌یكه‌ری مه‌هاتما غاندی رابه‌ری بزووتنه‌وه‌ی رزگاریخوازی هیندییه‌كان، له له‌نده‌ن شێوێنرا. له‌سه‌ر په‌یكه‌ره‌كه نووسراوه "تیرۆریست".
پۆلیسی به‌ریتانیا ده‌ڵێت، وای بۆ ده‌چن كاره گێره‌شوێنییه‌كه رۆژی یه‌كشه‌م رووی دابێت، چوار رۆژ به‌ر له 156ه‌مین ساڵوه‌گه‌ڕی له‌دایكبوونی
غاندی. له دنیادا وه‌ك رۆژی جیهانیی دژی توندوتیژیش یاد ده‌كرێته‌وه.
په‌یكه‌ره‌كه له ماده‌ی برۆنز دروست كراوه، له ساڵی 1968ه‌وه له له‌نده‌ن دانراوه وه‌ك ئاماژه‌یه‌ك بۆ ئه‌و ساڵانه‌ی غاندی له به‌ریتانیا خوێندوویه‌تی.
كۆمسیۆنی باڵای هیندی له‌مباره‌یه‌وه رای گه‌یاند، "پرسه‌كه‌مان به ڕژدی له‌گه‌ڵ ده‌سه‌ڵاته ناوخۆییه‌كان باس كردووه و داوای هه‌ڵوێستی ده‌موده‌ستمان كردووه، هه‌روه‌ها تیمه‌كه‌مان له‌وێیه و له‌گه‌ڵ لایه‌نه پێوه‌ندیداره‌كان خه‌ریكی چاككردنه‌وه‌ی په‌یكه‌ره‌كه‌ن."
پۆلیسی گوتی، لێكۆڵینه‌وه له رووداوه‌كه به‌رده‌وامه، به‌ڵام وای بۆ ده‌چن "پاڵنه‌ری ره‌گه‌زپه‌رستی هه‌بێت."
له‌سه‌ر په‌یكه‌ری غاندی، ناوی سه‌رۆك وه‌زیرانی هیندستان و وڵاته‌كه‌شیان هاتووه، بۆ هه‌مووشیان وشه‌ی "تیرۆریست" به‌كار هاتووه.