كتێبی جیاوازییەكان و گەنگەشەی فكری فرۆید بڵاو كرایەوە

:: AM:08:35:05/10/2025 ‌
لە درێژەی گفتوگۆكاندا سمكۆ محەمەد، گفتوگۆیەكی درێژی لەگەڵ د. محەمەد تەها حوسێن لەسەر فكری فرۆید و چەپی فرۆیدیی كردە كتێب.

كتێبەكە بە قەبارەی 245 لاپەرەیە و گفتوگۆیەكی فكرییە، ماوەی زیاتر لە سڵێك كاریان تێدا كردووە، دەزگای فێربوون چاپ و بڵاوی كردەوە.

لەبارەی ناوەڕۆكی كتێبەكەوە سمكۆ محەمەد بۆ"وشە" گوتی، كتێبەكە گفتۆیەكی درێژە لەگەڵ د. مەحەمەد تەها حوسێن لەبارەی فكری فرۆید و چەپی فرۆیدییە، زانیاریی بەسوودی فكریی تێدایە بەتایبەت بۆ خوێنەر و قوتابیانی بەشی سایكۆلۆجی زانكۆكان زۆر بەسوودە.

لە كتێبەكەدا هاتووە، ئەم گەنگەشە فكرییە كارێكی رۆژانە بوو، دواتر كۆ كرایەوە بووە كتێب، ئامانجی كتێبەكە دوو رەهەندی هەیە، ئامانجی یەكەم ئەوەیە ئەگەر ئێمە ئامادەیمان تێدابێت بۆ گەنگەشە لەسەر چەمكە فكرییەكان، كەوایە كاتمان هەیە بۆ دیالۆگی رژد، چونكە لەم دۆخەدا كە سیستمی پڕپووچی دنیا بەڕێوە دەبات و هەموو شتێك بێبەها كراوە، بواریش هەیە بگەڕێینەوە بۆ مەعریفە.

رەهەندی دووەم ئەوەیە ئەم جۆرە گەنگەشانە لقێكی ترە لە گۆڕینی فەزای فكری، كە پێشتر بەشێوەیەكی سادە شرۆڤە بۆ چەمكە فكرییەكان كراون و بەسەرماندا تێپەڕٍیون، ئێمە لەم كتێبەدا بەوردی گەنگەشەی هزرە جیاوازەكانمان كردووە بۆ بواری دەرونناسی.



وشە - سۆران عەزیز