هونه‌رمه‌ندی به‌ناوبانگی لبنانی
فه‌زڵ شاكر، پێشتر پێوه‌ندیی به گرووپێكی توندڕه‌وی ئیسلامی كردبوو، له 2013 له پێكدادانێكی چه‌كداریی گرووپه‌كه و سوپاسی لبنان به‌شداری كردبوو كه 18 كوژراوی لێ كه‌وتبووه‌وه، سه‌رئه‌نجام به‌بێ ئاماده‌بوونی خۆی له 2020دا، سزای 22 ساڵ زیندانی به‌سه‌ر سه‌پێنرا.
ئه‌و هونه‌رمه‌نده 12 ساڵه خۆی شاردووه‌ته‌وه، به‌ڵام ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌م پێنجی تشرینی یه‌كه‌م، خۆی راده‌ستی سوپای لبنان كرد.
دوێنێ شه‌و یه‌كه‌ی هه‌واڵگریی سوپای لبنان به‌سه‌ر كه‌مپێكی ئاواره‌كانی فه‌له‌ستینیان له لبناندا دا، شاكر 12 ساڵ بوو له‌وێ خۆی حه‌شاردا بو، به‌ڵام به‌گوێره‌ی رێككه‌وتنێك، خۆی راده‌ست كرد.
به‌رپرسانی ته‌ناهیی لبنان رایان گه‌یاند، تۆمه‌ته‌كانی پێشتری شاكر هه‌ڵده‌وه‌شێنرێنه‌وه و فایلێكی نوێی بۆ ده‌كرێته‌وه كه تۆمه‌تی تازه له‌خۆ ده‌گرێت.
هونه‌رمه‌نده لبنانییه‌كه پێشتر ره‌تی كردبووه‌وه كه به‌شداریی پێكدادانه‌كه‌ی كردبێت و گوتی، دژی خوێنڕێشتنه.
به‌ڵام رۆژی دوای پێكدادانه‌كه شاكر ڤیدیۆیه‌كی له یوتیوب هێنایه خواره‌وه كه دوژمنه‌كانی به به‌راز و سه‌گ ناو ده‌بات، هاوكات ده‌ڵێت كه "دوو لاشه‌ی گه‌نیوی ئێوه‌مان لایه كه دوێنێ ده‌ستمان كه‌وتوون."
شاكر له ساڵی 2002 بوو به گۆرانیبێژ، هه‌رزوو گه‌یشته لووتكه. به‌ڵام 10 ساڵ دواتر كه‌وته ژێر كاریگه‌ریی بانگخوازێكی ئیسلامی به ناوی شێخ ئه‌حمه‌د عاسر و وازی له گۆرانی هێنا.
ته‌مووزی ئه‌مساڵ گۆرانییه‌كی له‌گه‌ڵ كوڕه‌كه‌ی بڵاو كرده‌وه كه 113 ملیۆن بینه‌ری هه‌بوو.
گرتدنی شاكر له كاتێكدایه كه سوپای لبنان ده‌ستی به هه‌ڵمه‌تێكی كۆكردنه‌وه‌ی چه‌كی نایاسایی كردووه. هه‌ڵمه‌ته‌كه كه‌مپی فه‌له‌ستینییه‌كانیشی گرتووه‌ته‌وه كه پێشتر سوپا و پۆلیس بۆیان نه‌بوو هه‌ڵبكوتنه سه‌ری.