كامگاران ئەمڕۆ لە هەولێر گۆرانی دەڵێن

:: AM:09:48:13/10/2025 ‌
ئەمرۆ لە هەولێر گرووپی  كامگاران كۆنسێرتێكی گۆرانی و موزیك ساز بكەن، ڤیزت كوردستان سپۆنسەری سەرەكی كۆنسێرتەكەی كردووە.

ئەمڕۆ دووشەم 13ی تشرینی یەكەم، كامگاران لە هەولێری پایتەختی كوردستانەوە، چەندان گۆرانیی فۆلكلۆری كوردی بە موزیكێكی نایاب پێشكەشی شەیدایانی گۆرانیی كوردی دەكەن.

كۆنسێرتەكە لە هۆڵی شەهید سەعد عەبدوڵا بەڕێوە دەچێت و دامەزراوەی ڤیزت كوردستان بەڕێوەی دەبات.

ئەوە لە كاتێكدا بوو رۆژی شەموو گرووپی كامگاران بە ئامادەبوونی جەماوەرێكی زۆر لە شاری سلێمانی، كۆنسێرتیان ساز كرد.

گرووپی موزیكی كامگاران لە ساڵی 1965 لە شاری سنە لە ڕۆژهەڵاتی كوردستان دامەزراوە. ئەم گرووپە خێزانییە بە سەرپەرشتی حەسەن كامگار و بە بەشداریی حەوت خوشك و برا، جگە لە ڕۆژهەڵات و باشووری كوردستان و ئێران، لە چەندان وڵاتی دنیادا كۆنسێرتیان ساز كردووە.



وشە - سۆران عەزیز