38 ساڵ بەسەر كۆچی دوایی هونەرمەند تاهیر تۆفیق تێپەڕ دەبێت

:: PM:02:16:20/10/2025 ‌
38 ساڵ بەسەر كۆچی دوایی هونەرمەند تاهیر تۆفیق تێپەڕ دەبێت و دوای ئەو هەموو ساڵەش، هێشتا چریكە و زایەڵەی دەنگی لە گوێچكەی گوێگرەكانیدایە و دڵان ئارام دەكاتەوە.

تاهیر تۆفیق ساڵی 1922 لە كۆیە لە دایك بووە، خوێندنی تا پۆلی سێیەمی ناوەندیی بووە و لە ناوەڕاستی سییەكانی سەدەی بیستەمەوە، لەو كاتەی كە خوێندكاری پۆلی پێنجەمی سەرەتایی بووە، بەھرەی دەنگخۆشیی تێدا دەركەوتووە و بووەتە سروودبێژێكی دەنگخۆش و مامۆستاكانی ھانیان داوە سروود و گۆرانی بڵێت.

تاهیر تۆفیق لە ساڵی 1945ـەوە بووەتە سەر دەستەی مەقامبێژانی سەر شانۆی ئاھەنگەكانی نەورۆزی كورد، گەلێك گۆرانیی نیشتمانی و نەتەوەیی بە دەنگە خۆشەكەی چڕیوە و گوێگرانی سەرسام كردووە، چونكە ھەم خاوەن دەنگێكی زوڵاڵی دڵكێش بووە و ھەم باشترین دەقی شاعیرە مەزنەكانی كوردی بۆ ئاوازەكانی ھەڵبژاردووە.

تاهیر تۆفیق لە ماوەی ژیانیدا شەش نامیلەكە و پەرتووكی بەو دەقە شیعرییانەی بە گۆرانی گوتونی بە چاپ گەیاندووە، لە ھەموویان باشترین پەرتووكەكەی "گوڵی سەربەستی”یە كە بە پێشەكی كەریم شارەزا لە ساڵی 1983 بە چاپی گەیاندووە.

تایەر تۆفیق لە تەمەنی 65 ساڵیدا كۆچی دوایی كرد و لە شارۆچكەی كۆیە لەناو ئاپۆرای هەزاران كەس بە خاك سپێردرا.




وشە - سۆران عەزیز