هونەرمەند و نیگاركێشی ئۆكراینی "تێتیانا فرای" تابلۆیەك كە ئاڵای كوردستانە دروست دەكات و بۆ ژنە نووسەرێكی دیاری كوردی دەنێرێت.
سەحەر موعێزی رای گەیاند، سوپاس بۆ هونەرمەند و نیگاركێشی ئۆكراینی "تێتیانا فرای" بۆ ئەو دیارییە بەنرخەی بۆی دروست كردم.
سەحەر دەڵێت: تێتیانای خۆشەویست سەرەڕای ئەوەی بەردەوام ئاواتی یەكگرتن و سەربەخۆیی و ڕزگاریی بۆ كوردستان دەخواست، ئەمشەو خەو و ئاونوێنەی وەك دیاردەی ئەو ئاواتەخوازییەی خۆی، چێ كرد و بە دیاری بۆی هێنام.
"جیا لەوە بەردەوام هەڵبەستی هەڵبەستوانی ئۆكراینی ڤاسیل ئستۆسی بۆ دەخوێندمەوە كە بۆ نەتەوەی كوردی نووسیوە، بەشێوەیەكی جوان بۆچوونی خۆی لەبارەی هەڵبەستەكە بۆی دەردەبڕیم"، سەحەر موعێزی وا دەڵێت.
سەحەر باسی لەوەش كردووە، بەڕاستی لە دڵی هیچ كوردێكدا بایەخی دیاریی ئاوا بەراورد ناكرێت، تۆ باشترین ڕێگەت بۆ دڵخۆشكردنی من هەڵبژارد. هەرچەند هاوڕێیەتیی خۆیشت دیارییەكی بەنرخە بۆم، منیش ئاواتی سەركەوتن و سەربەستی بۆ وڵاتی تۆ دەخوازم.
سەحەر موعێزی ماوەی چەند ساڵێكە گوند بە گوند و شار و شارۆچكەكانی رۆژهەڵاتی كوردستان دەگەڕێت، وشەی كوردی كۆ دەكاتەوە و لە فەرهەنگدا پێشكەشی كتێبخانەی كوردی دەكات.