كتێبی "مێژوو و كوردناسی" پڕۆژەی گەڕان و سووڕانە بەشوێن ئەو گوتار و لێكۆڵینەوانەوە كە بێگانەكان لەسەر كورد و كۆمەڵگەی كوردی و كوردستان نووسیویانن.
د. نەجاتی عەبدوڵا ماوەیەكی زۆرە سەرقاڵی گەڕانە بەدووی ئەو مێژووەوە و چەندان كتێبی لێ كردوون بەكوردی.
د. نەجات ئێستە كتێبی "مێژوو و كوردناسی" تەواو كردووە و بەمزووانە دەكەوێتە بەردەستی خوێنەرانی بواری مێژوو.
لە بەرگی كتێبەكەدا هاتووە، ئەم كتێبانە خەرمان و ئاگاداری گرنگن لە بواری رۆژنامەوانی بێگانەكان نووسیویانن، زانیاریی پڕ بایەخ دەخەنە سەر مەڵۆی خەرمانی مێژوونووسی ئێمە و بۆ دووبارە نووسینەوە و قۆناغبەندییەكی تری مێژوو.
د. نەجات دەڵێت: خەونی گەورەم بەردەوامبوونی ئەم زنجیرە كتێبەیە كە تا ئێستە ئەوەیان بەرگی سێیەمە بڵاو دەبێتەوە، خوا یاربێ ئیتر لەمەولا ساڵانە بەرگێگ بڵاو دەبێتەوە و هیوادارم بتوانم ئەو ئاواتەم بێنمە دی.
بەرگی سێیەمی مێژوو و كوردناسی، بەمزووانە بە كۆمەڵێك بابەتی سەنگینی مێژوو و كوردناسی بڵاو دەبێتەوە. دەزگای جەمال عیرفان چاپ و بڵاویان دەكاتەوە.