به‌رپرسی میدیای فێستیڤاڵی فیلمی كوردیی هامبۆرگ ئه‌مڕۆ رای گه‌یاند، ئه‌مساڵ فێستیڤاڵه‌كه پێنج ڕۆژ ده‌خایه‌نێت، له ٢٠٢٥/١١/١٩ تا ٢٠٢٥/١١/٢٣ به‌رده‌وام ده‌بێت، كه تێیدا چه‌ندان فیلمی سینه‌مایی دێته پێشاندان.
له‌باره‌ی فێستیڤاڵه‌كه‌وه ره‌وه‌ند جه‌واد به‌رپرسی میدیای فێستیڤاڵی فیلمی كوردیی هامبۆرگ بۆ "وشه" گوتی، مژاری سه‌ره‌كیی فێستیڤاڵی ئه‌مساڵ، ده‌ستپێكێكه بۆ وه‌بیرهێنان و به‌رخودان بۆ چوار پارچه‌یه.
ئه‌وه‌شی گوت، فێستیڤاڵه‌كه ئه‌مساڵ به فیلمێك به ناوی The Virgin And ChlLده‌ست پێ ده‌كات، له‌وه‌یشدا ژیانی كچه ئێزیدێك باس ده‌كات. له ده‌ستپێكدا هونه‌رمه‌ندی موزیكژه‌ن ده‌رسیم جه‌میل، كۆچگه‌ری كاژێرێك موزیك ده‌ژه‌نێت، ئه‌وه بۆ ڕۆژی یه‌كه‌م ده‌بێت.
ئاماژه‌ی داوه كه ئه‌مساڵ فێستیڤاڵ له دوو هۆڵی سینه‌مادا فیلمه‌كان نمایش ده‌كات، فیلمه‌كانیش له چوار پارچه‌ی كوردستان به ده‌ستیان گه‌یشتوون، له ئه‌وروپاش فیلمی كچه كورد "كوردین ئه‌یووب" هه‌یه، له‌گه‌ڵ چه‌ند فیلمێكی كورت كه له‌لایه‌ن گه‌نجان له ئه‌ڵمانیا به‌رهه‌م هاتوون. هه‌روه‌ها له فێستیڤاڵه‌كه به‌شی پێشبڕكێ هه‌یه، خه‌ڵاتی هه‌زار یۆرۆ هه‌یه بۆ باشترین فیلمی كوردی، هه‌زار یۆرۆ بۆ باشترین فیلمی كوردیی دیكۆمێنتاری، دیسان ئه‌مساڵ فیلمی دیكۆمێنتاری ٣٨ ی ده‌رسیم، دیكۆمینتاری باكور له‌لایه‌ن ده‌رهێنه‌رێكی كوردی ده‌رسیم چایان ده‌مریل كه یه‌كه‌م جاره میوانی فێستیڤاڵی ئه‌مساڵ ده‌بێت.
ره‌وه‌ند جه‌واد ئاماژه‌ی دا كه ئه‌مساڵی فێستیڤاڵ، سه‌رۆكی ژووری سینه‌ماكار كورد سه‌هێم عومه‌ر خه‌لیفه له باشووری كوردستان ده‌بێت، له باكوری كوردستانیش ئه‌ندامانی ژووری ده‌رهێنه‌ری گه‌نج كاسم ئۆرداك و كچه ئه‌كته‌ری كوردی ئێزیدی زوبێده بلوت ده‌بن.
دواتریش گوتی به‌گشتی فیلمه‌كانی پرۆگرامی فێستیڤاڵی ئه‌مساڵ 21 فیلمن. ئه‌وانیش سێ فیلمی درێژ و 12 دیكۆمێنتاری و هاوكات شه‌ش كورته فیلمیش پێشان ده‌درێن.
هه‌موو ساڵێك كورد ئارت و موت تیاته‌ر ئه‌م فێستیڤاڵه‌كه ئه‌نجام ده‌ده‌ن .