یەكێتیی نووسەرانی هەولێر كۆڕێك بۆ سمكۆ محەمەد و محەمەد تەها حوسێن رێكدەخات

:: AM:11:08:20/11/2025 ‌
یەكێتیی نووسەرانی كورد لقی هەولێر، كۆڕێك بۆ نووسەران سمكۆ محەمەد و  محەمەد تەها حوسێن رێكدەخات.

لە درێژەی چالاكییەكانیدا یەكێتیی نووسەرانی كورد لقی هەولێر، ئێوارەی ئەمڕۆ پێنجشەم 20ی تشرینی دووەم، سەعات چوار كۆڕێك بۆ هەردوو نووسەری دیار محەمەد تەها حوسێن و سمكۆ محەمەد رێكدەخات.

كۆڕەكە لەبارەی كتێبە نوێكەیانە لە ژێر ناوی "جیاوازییەكان گەنگەشەی فكری فرۆید".

سمكۆ محەمەد لە ماوەی رابردوودا زنجیرە گفتوگۆیەكی لەگەڵ چەند نووسەرێكدا  رێكخست، لەناویدا گەنگەشەی فكری و ئەدەبی و ئەزموونی ئەو نووسەرانەی هێنایە بەرباس و بەشێك لەو گفتوگۆیانە وەك كتێب چاپ كران.

كۆڕەكەی ئەمڕۆ باسكردنە لە یەكێك لەو زنجیرە گفتوگۆیەی سمكۆ محەمەد ئەنجامی داوە و وەك كتێب چاپ كراوە.



وشە - سۆران عەزیز