پارێزگاری هەولێر و سەندیكای هونەرمەندان رێزیان لە ئەیام ئەكرەم گرت

:: PM:01:22:08/12/2025 ‌
ئەیام ئەكرەم لەلایەن سەندیكای هونەرمەندانی كوردستان و پارێزگای هەولێرەوە خەڵاتی ڕێزلێنانی پێ بەخشرا. ئەیام و نەوەكەی هونەرمەندانی دیاری هەولێر بوون و كاری زۆریان لە بواری شانۆ، دراما و سینەمادا كردووە.

ئەگەرچی دوای نەوەی ئەیام لە هەولێر، هونەر زۆر كز و بێ هێز بووە و بەتایبەت شانۆ كۆتایی هاتووە، بەڵام سەندیكا و پارێزگاری هەولێر بۆ ئەوەی ئەو چرایەی شارەكە نەكوژێتەوە و هونەرمەندان هان بدەن، ئەمڕۆ دووشەم رێزیان لە ئەیام ئەكرەم گرت.

هونەرمەند ئەیام بۆ "وشە" گوتی، رێزلێنان هەمیشە هاندانە، یارمەتیدانە بۆ ئەوەی بەردەوام بێت و شانازی بەو كارانەوە بكات كە لە رابردوودا كردوونی.

لەبارەی ئەزموونی خۆی باسی لەوە كرد، لە ساڵی 1993 بەشداریی فیلمی كەوەكانی قەرەچووغم كرد، لە ساڵانی دواتر لەگەڵ چەندان دەرهێنەری تر بەشداریی چەند شانۆگەری و فیلم و درامام كردووە، یەكەمجار كە هاتمە ناو هونەر، لەگەڵ نەوزاد ڕەمەزانی رەحمەتی و شێرزاد پۆلیس یەكترمان ناسی و كاری زۆرباشمان كرد.

 شەمۆ 1964 لە هەولێر لە دایك بووە، لە 1988 پەیمانگەی ھونەرە جوانەكانی لە مووسڵ تەواو كردووە. 



وشە - سۆران عەزیز