ئەكادیمیای كوردیی سیمینارێك بەناونیشانی "رەخنەی ئەدەبی و رێبازەكانی: لە پاشخانی فەلسەفییەوە بۆ خوێَندنەوەی كرداری". بۆ د. بەختیار سەجادی بەڕێوە دەبات.
كۆڕەكەی ئەكادیمیا لە درێژەی ئەو كۆڕانەیە كە بەردەوام ئەنجامیان دەدات. كۆڕی د. بەختیار ئەمڕۆ چوارشەم 10ی كانوونی یەكەم، سەعات سێ و نیوی دوای نیوەڕۆ لە هەولێر لە بارەگای ئەكادیمای كوردی بەڕێوە دەچێت.
د. بەختیار نووسەرێكی دیاری ناو رۆشنبیریی كوردییە و چەندان كتێبی گرنگی پێشكەشی كتێبخانەی كوردی كردووە، بەردەوام قسەی نوێ و گرنگی لەبارەی بابەتە ئەدەبی و فكرییەكانەوە هەیە.